ساڵی نوێی کۆچیتان پیرۆز بێت

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ)


موسڵمانانی بەرێز


هاوڵاتیانی کوردستان


وا جارێکی تر ساڵوەگەری کۆچی پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت لە مەککەی پیرۆزەوە بۆ مەدینەی منەوەرە دێتەوە سەرمان، خوای گەورە بیکاتە مایەی خێرو بەرەکەت بۆ هەموو لایەك، بەم بۆنەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین، بێگومان سەری ساڵی کۆچی هێمایەکی روونە بۆ دەرچوونی موسڵمانان کە نەهامەتی و ستەم و ناخۆشی و ناسۆرییەکان، بەرەو تەبایی و برایەتی و ئازادی، بۆیە لەم یادە پیرۆزەدا لە خوای گەورە داواکارین گەلانی موسڵمان لەو نەهامەتی ناخۆشیانەی تێێکەوتوونە رزگاریان بێت بەتایبەتی گەلی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، ئەمەش پێویستی بە هەوڵو کۆششێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی هەمان پەیامی پێغمەبر بگەیەنن، تەفرەقەو رقلێبوونەوە وەلاوە بنێن و، دڵسۆزی و برایەتی و خۆشەویستی لە شوێنیدا بچێنن، چونکە دڵسۆزی لە کارو برایەتی لە ژیاندا دوو باڵی سەرکەوتن و رزگاربوونی موسڵمانانن.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


1437 کۆچی