لەسەرەتای ئەم ڕەوشەی ئێستای هەرێمی كوردستان ، لقی ڕانیە و ئەوقافی راپەڕین زۆر بەجدی هەوڵی هێوركردنەوەی ڕەوشی دەڤەری بیتوێنیاندا، بەرواری (١٠/١٠/٢٠١٥) لە ئەوقافەوە بە هاوكاری زانایانی دەڤەرەكە ڕاگەیاندراوێك گەیاندرایە تەواوی لایەنی پەیوەندیدار، كە داواكرا زۆر بە هێمنانە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم پێشهاتە بكرێت و كەسی تیادا ئازار نەدرێ.
هەروەك لە بەرواری (١٢/١٠/٢٠١٥) دانیشتنێكی تر لە ئەوقافی راپەرین و لقی زانایان كرا ،تا نامەیەكی كراوە بۆ ڕاگەیاندنەكان بخوێندرێتەوە.
لە بەرواری (١٣/١٠/٢٠١٥) لە بارەگای لق بە ئامادەبونی نوێنەری ناوچەكانی لقی ڕانیە و بەڕێوەبەری ئەوقاف، ڕاگەیاندنەكان بانگهێشتكران بۆ بارەگای لق بەڕێز (م.عمر) بەیاننامەیەكی خوێندەوە كە لە پێشەكیەك و چوار خاڵ پێكهاتبوو ،كە تیایدا داواكرا لە هەموولایەنەكان كە بەرپرسیارانە بێنە مەیدان و لەو ڕەوشەی ئێستا زیاتر پشێوی لێنەكەوێتەوە لەسایەی خوداو خۆش بەختانە دەڤەری بیتوێن كەمترین زیانی بەركەوت،خۆپیشاندەران و لایەنی پەیوەندیدار هاوكاری یەكتر بوون تاكاری نەشیاو رونەدات لە ناوچەكەدا.
راگەیاندنی لقی رانیە.
هـ.بـ |