بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی دەڤەرەكە زانایانی گەرمیان  لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبنەوە

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 12/10/2015 بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی دەڤەرەكە شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان هاوڕێ‌ لەگەڵ كۆمەڵێك لە مامۆستایانی ئاینی سنورەكە لەگەڵ لێژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان كۆبوونەوە.


 لەو كۆبونەوەیەدا هەڵوێست و ڕۆڵی زانایانی ئاینی لەو بارودۆخە ناجێگیرەدا بەرز نرخێنراو داواش لە زانایانی ئایینی كرا زیاترو زیاتر ڕۆڵی ئاشتیانەی خۆیان بگێڕن .


 لە بەرامبەریشدا زانایانی ئاینی بەڵێنیان دووپاتكردەوە كە درێغی نەكەن لە هەر كار و هەوڵێك كە ببێتە مایەی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا.


دانا مەلا حەمەئەمین- گەرمیان.


 


هـ.بـ