رادیۆی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له نامه‌یه‌كدا سوپاسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ده‌كات.
له نامه‌كه هاتووه: سوپاس‌و دهستخۆشیو پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین له پای ئه‌و ههوڵو ماندوبوونهوهی به‌ڕێزتان كێشاوتانه له‌گه‌ڵ رادیۆكهمانداو له هه‌موو ههلو مهرجو كاتێكدا كه پێویستمان پێـان بووبێت خۆبه‌خشانه درێغیتان نه‌ركدووه له هاوكاریكردنو به ده‌مه‌وه هاتنی رادیۆكهمانو به وته‌و ئامۆژگاریه به پێزو جوانه‌كانتان به‌رده‌وام خه‌ڵكی دهڤهرهكهمانتان سوودمه‌ند كردووه‌و له‌م رووه‌وه رۆڵی به‌ڕێزتان به‌رز ده‌نرخێنین. |