ئه‌وه‌ی پێی ده‌گووترێت: رۆژی (شك) ئه‌وه كۆتا رۆژه له مانگی شه‌عبان، ئایا: رۆژی كۆتایی شه‌عبانه یانیش رۆژی یه‌كه‌می ره‌مه‌زانه؟ ئه‌و رۆژه تا یه‌ك لا نه‌بێته‌وه به رۆژوبوون تیایدا دروست نیه‌و حه‌ڕامه، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی: (صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته فإن غُبِّيَ ( أي خفي) عليكم فأكملوا عدة شعبان ثلاثين) رواه البخاری، واته: به‌رۆژووبن به بینینی مانگی یه‌كشه‌وه‌ی ره‌مه‌زان وه بیكه‌نه جه‌ژن به بینینی مانگی یه‌ك شه‌وه‌ی شه‌وال ، وه ئه‌گه‌ر لێتان روون نه‌بوو، مانگی شه‌عبان بكه‌نه 30سی رۆژو پاشان بیكه‌نه ره‌مه‌زان، عه‌ماری كوڕی یاسریش ده‌ڵێ: (من صام اليوم الذي يُشك فيه فقد عصي أبا القاسم صلي الله عليه وسلم) رواه الترمذي ،واته: هه‌ر كه‌س رۆژی گومان به‌رۆژوو بێت ئه‌وه بێ فه‌رمانی باوكی قاسم (پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم)ی كردووه، زانایانیش (ئه‌گه‌رچی چه‌ند رایه‌كی دیكه‌ش هه‌یه، به‌ڵام به كۆده‌نگی ده‌ڵێن: سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌رۆژووبوونی رۆژی شكی حه‌ڕام كردوه.
بۆیه پێویسته هیچ كه‌س له‌خۆیه‌وه بڕیار نهداتو به‌م هۆیه‌وه لهخۆییو خه‌ڵكیش نه‌شێوێنی! به‌ڵكو چاوه‌ڕێی بڕیاری لێژنه‌ی بینینی مانگ بن له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ههرێمو به هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان. |