یەكێتی زانایان پشتیوانی رێنماییە تەندروستیەكان دەكات

یەكێتی زانایان وەك ئەركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات بە مەبەستی خۆپاراستن لە سەرجەم نەخۆشیەكان  پێویستە هەموو لایەك پابەند بین بەو رێنماییانەی كە لە بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاوكراونەتەوە تاكو هەموو لایەكمان بە تەندروستیەكی تەواو ژیانی خۆمان بە سەر ببەین‌و هەر لەم رێگەیەشەوە داوا لە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز دەكەین لە وتارەكانیاندا هاوڵاتیان ئاگادار بكەنەوە، ئەمانەی خوارەوە رێنماییەكانی  بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرن:



  • لە نەخۆشخانە سەردانی نەخۆش نەكرێت چونكە چارەسەری دروست وەردەگرن.

  • بە هیچ جۆرێك منداڵ نەهێنن بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی نەبن.

  • لە كاتی هێنانی نەخۆش پێویست ناكات هاوەڵێكی زۆری نەخۆش لە گەڵ نەخۆش بێت لە بەر ئەمە پزیشكان‌و كارمەندانی تەندروستی ناتوانن بە شێوەی دروست گیانی نەخۆش بپارێزن.

  • بۆ سەردانی كردنی نەخۆشخانەكان پێویستە پاك‌و خاوێنی و هێمنی بپارێزرێت.

  • كەل‌و پەلی نەخۆشخانە ئەمانەتێكە لە سەر شانی هەموومان پاراستنیان ئەركی هەموومانە.

  • رێز لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی هۆكارێكە بۆ هاندانی زیاتریان لە سەر كارەكانیان.

  • تەنها لە رۆژانی دیاریكراو سەردانی نەخۆش بكرێت.

  • هاوكاری كارمەندانی پرسگەكان بكرێت ئەوان بۆ رێكخستنی دۆخی ناو نەخۆشخانەو ئاسایشی هەموان لە ئەرك دان.


 


هـ.بـ