له ساڵیادی سه‌ری سالی كۆچی 1437 ك ، له به‌رواری 21/10/2015 و به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌یاخدان به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه، لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌لسا به كردنه‌وه‌ی باره‌گای (لێژنه‌ی ناوچه‌ی زوممار ) ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌رێز ملا إحسان رێكانی به‌رپرسی لقی دهۆك پیرۆزبایه‌كی گه‌رمی له زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه كرد بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گای ناوچه‌ی زانایان و هیوای خواست كه ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هانده‌رێكی تر بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی توند رۆویی و پیته‌و كردنی یه‌ك رێزی و خزمه‌ت كردن به زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه. شایه‌نی باسه له‌گه‌ڵا هاتنی گرۆپی تیرۆریستی داعش له 2/8 /2014 بۆ ناوچه‌ی زوممار و ده‌ووروبه‌ری زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش ناچار بوون كه ناوچه‌كه جێ بهێلن و ئاواره‌ی سنوری پارێزگای دهۆك ببن، به‌لام خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵا ئازاد كردنی ناوچه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش شان به‌شان هاولاتیان گه‌رانه‌وه ناحییه‌ی زوممار و شان به‌شانی هاولاتیان هاوكار بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌قامگیری كردنی ئه‌من و ئاسایش له ناوچه‌كه و دژایه‌تی كردنی بیری توند رۆویی . |