سەرۆكی زانایان بە یاوەری شاندێك سەردانی شاری كەركوك دەكات

بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە زانایانی ئاینی پارێزگای كەركوك رۆژی سێ‌شەممە 27/10/2015 شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لە دكتور عەبدوللا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان و مەلا جلال خەیلانی جێگری سەرۆكی زانایان و مەلا دلشاد گەلالی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند سەردانی لقی كركوكی یەكێتی زانایانی كرد.


لە دانیشتنێكی كراوە لەگەڵا  ستافی لقی كركوك و لێژنەی فەتوای كركوك سەرۆكی زانایانی وێرای دەست خۆشی لە زانایانی ئاینی شاری كركوك و بەرز نرخاندنی رۆلی كاریگەریان لە ماوەی رابردوو، دووپاتی ئەوەشی كردەوە كە ئەركی زانایان لەم قۆناغەدا بریتی یە لە پتەوتركردنی رێزەكانی زانایانی ئاینی و بایەخدانی زیاتر بە پەیامی نەتەوەیی و پشتیوانی كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و قوڵتركردنەوەی پێكەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە نێو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی شاری كەركوك.


لە هەمان كاتیشدا سەرۆكی زانایان لە نزیكەوە گوێ‌ بیستی پێشنیارو داواكاریەكانی زانایانی ئاینی و لێژنەی فەتوای كركوك بوو و بەلێنیشی پێدان كەوا كاری پێویست بكات بۆ ئەوەی پێشنیارەكان جێبەجێ‌ بكرێن .


لە لایەكی تریشەوە سەرۆكی زانایان و شاندی یاوەری سەردانی كەسایەتی ئاینی و ناسراوی شاری كەركوك بەرێز شێخ فۆاد الحنطاوی لە تكیە الرفاعی كرد، و بەهەمان شێوەش سەردانی كەسایەتی ئاینی بەرێز ماموستا مەلا عبدالحمید غفور كرد كە ماوەیەكە بە هۆی خراپی باری تەندروستی كەوتۆتە ناو جێگا، و هیوای زوو چاك بوونەوەیان بۆ خواست.


 


هـ.بـ