خانه‌ی فه‌توای ئۆردهنی فه‌توای داوه كه له رووی شه‌رعیه‌وه دروست نیه هیچ هاولاتیه‌ك ببێ به ئه‌ندام له رێکخراوی تیرۆریستی داعش یان هه‌ر گروپێكی تری تیرۆریستی، چونكه گرووپه توندرۆیهكان خوێنی خه‌لك به ناهه‌ق ده‌رێژن و موسلمانان كافر ده‌كه‌ن و هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر ناموس و مالی خه‌لك، بێگومان ئه‌م جۆره كارانه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامن، كه ئاینی به‌خشنده‌ییی و لێبوهردهیی یه، هه‌ر كه‌سێك ببێ به ئه‌ندام له‌م گروپه تیرورستیانه ئه‌وا له رێگای راست لایداوه و دووچاری گومرایی بووه و بێ ئه‌مری خوا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی كردووه .... به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوونی زانایانی ئاینی و خوێنه‌رانی سایتی زانایان له ده‌قی فه‌توای (دار الإفتاو اڵاردنیه) سایتی زانایان به پێویستی زانی ده‌قی فه‌توایه‌كه وه‌كو خۆی بلاو بكاته‌وه... بۆ بینینی فه‌تواكه كلیك لەم لینکەی خوارەوە بكه
دار الإفتاء في الأردن يفتي بعدم جواز الانتماء إلى داعش |