بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی ئه‌مریكادا ده‌نگده‌ران له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامه موسڵمانه هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش دڵخۆشیه‌كی زۆری لای موسڵمانانی ئه‌و شاره دروست كردووه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ش وای كردووه، كه بهرێژیهكی باش ئه‌ندامه موسڵمانه‌كان سهركهونو له‌شاری هامترامكی ویلایه‌تی میتشجان سه‌ركه‌وتن تۆمار بكهنو ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ست بێنن، له كاتێكدا له‌و شاره باڵی كاسۆلیكی پۆڵه‌ندی زاڵه‌و زۆربه‌ی لایه‌نه ئیداریه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه بووه.
له‌وه‌ش پتر هیچ به‌ربژێرێكی ناموسڵمان نه‌یتوانیوه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له 700 تێپه‌ڕ بكات، له‌كاتێكدا پاڵێوراوه موسڵمانه‌كان هیچیان له 1000 ده‌نگ كه‌متری نه‌هێناوه.
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی موسڵمانان له‌و شاره‌و وه‌رگرتنی سێیه‌كی ده‌سته‌ڵاته خۆجێیهكی هامترامك.. |