هه‌ڕه‌شه‌ی ماده سه‌رخۆشکه‌ره‌کان له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان

ماده سه رخۆشکه ره کان بۆ مه به ستی ئه م بابه ته هه مو ئه و خواردنه وه سه رخۆشکه رانه ده گرێته وه که وا به خواردنه وه کحولی یه کان ناسراون وه ماده ی کیمیاوی ئێتانۆل به ڕێژه یه کی به رچاو له پێکهاته که یان به شداره وه کو جۆره کانی عاره قو بیره و شه راب، بنه مای به رهه مهێنانیشیان به پرۆسه ی بۆگه نکردن (Fermentation) ناسراوه چونکه به بێ ئۆکسجین به ڕێوه ده چێت. هه رچه نده ماده کحولی یه کان له دێرزه مانه وه بۆ مه به ستی پزیشکی به کار هاتون وه کو پاککردنه وه ی برین بۆ نمونه، به ڵام له وه ته ی خراپ به کار ده هێنرێن بۆ مه به ستی خۆ سه رخۆشکردن بونه ته سه رچاوه یه کی سه ره کی هه ڕه شه له ئاسایشی نه ته وه یی ئه و گه لانه ی دیارده ی به کارهێنانی خواردنه وه سه رخۆشکه ره کانیان له نێودا باوه به هۆی ئه و کاریگه ری یه نه رێنی یانه ی که وا له سه ر ده رونو جه سته ی مه شروبخۆر ده که وێته وه جگه له کاریگه ری یه زۆر خراپه کانی له سه ر ئابوریو کۆمه ڵگاش. ماده کحولی یه کان له م مادانه ن که وا یه کسه ر سنوری خوێن- مێشک (Blood-Brain Barrier) ده به زێنن به م جۆره ش کاریگه ری خێراو ڕاسته وخۆیان له سه ر ئه رکی ئاسایی مێشکی مرۆڤو هه ڵسوکه وتی ده بێت جگه له کاریگه ری نه رێنی درێژخایه نیش. کاریگه ری خواردنه وه سه رخۆشکه ره کان له سه ر مرۆڤ به جۆرێکه که وا مرۆڤی سه رخۆش له لایه نی یاسایی یه وه حسابی مرۆڤی که مئه ندامی ئه قڵی بۆ ده کرێت وه ده توانرێت هه ڵسوکه وتی زۆر نه شیاوو نائاسایی لێچاوه ڕوان بکرێتو ببێته هه ڕه شه یه کیش له سه ر خۆیو خێزانه که یو کۆمه ڵگاش. کاریگه ری خراپی ماده کحولی یه کان هیچیان له کاریگه ری ماده بێهؤشکه ره کانی وه کو ئه فیونو هیرۆیینو کۆکایین که متر نی یه به ڵام به هۆکاری ئابوری یه وه له هه ندێ کۆمه ڵگادا له لایه نی یاسایی یه وه ڕێگه به به کارهێنانیان دراوه، هه رچه نده له م جۆره کۆمه ڵگایانه ش ماوه یه که ده نگه کانی ناڕه زایی دژ به کێشه ی خۆسه رخۆشکردن به شێوه یه کی بیستراوتر به رزبونه ته وه، هه تا کۆنگرێسی ئه مه ریکی له بڕیارێکیدا ده ڵێت: خراپ به کارهێنانی ماده کحولیو بێهۆشکه ره کان هه ڕه شه یه کی گه وره ن له سه ر ئاسایشو خۆشگوزه رانی کۆمه ڵگا. هه ر له ئه مه ریکاش له ساڵانی 1920- 1933 خواردنه وه و به رهه مهێنانو گواستنه وه ی خواردنه وه سه رخۆشکه ره کان به پێ ی یاسای (Prohibition) قه ده غه کرابو، وه ئێستاش له زیاتر له سه د ده وڵه تی جیهان له ڕێگای یاسایه کی تایبه ته وه خواردنه وه و به رهه مهێنانو بازرگانی کردن به م مادانه یا هه ر به ته واوه تی قه ده غه کراوه، یا له لایه نی ته مه نو شوێنو کاتدا به کارهێنانی سنوردار کراوه. زوربه ی هه ره زۆری ئاینه گه وره کانی جیهانیش که وا له ئه سڵدا ئه رکیان پاراستنی کۆمه ڵگاو مرۆڤایه تی یه، یا ئه وه تا خوردنه وه ی ماده کحولی یه کانیان به ته واوه تی قه ده غه کردوه، یا ئامۆژگاری نه خواردنه وه یان ده که ن، ئه مه ش ته نها په یوه ست نی یه به ئاینی پیرۆزی ئیسلام به ڵکو ئاینی بوزیو ژماره یه ک له مه زهه به مه سیحی یه کانیش وه کو (Suthern Baptist Convention) وه (Seventh
Day Adventist) خواردنه وه ی ماده کحولی یه کانیان له لایه نگرانیان قه ده غه کردوه، هه تا کاتۆلیکو هندوسه کانیش ئامۆژگاری نه خواردنه وه یان ده که ن چونکه ده توانن له که رامه تی مرۆڤ که مده که نه وه و ببنه سه رچاوه ی کێشه ی زۆریش بۆ کۆمه ڵگا جار وایه شێوازی شه ڕێکی فره لایه نه ی به شێک له کۆمه ڵگا (مه شروبخۆره کان) دژ به هه مو کۆمه ڵگا وه رده گرێت که وا زیانه کانی بۆیان هه یه له زیانه کانی شه ڕێکی نێوده وڵه تی کوشنده تر بن، هه ر بۆ نمونه ساڵانه له ئه مه ریکا زیاتر له سه د هه زار که س( 100000) به هۆی خواردنه وه سه رخۆشکه ره کان گیان له ده ست ده ده ن وه سه د ه ها هه زارانی تریش به پله ی جۆراو جۆر بریندار ده بن، که چی زیانی گیانی ئه مه ریکا له شه ڕی حه وت ساڵه ی عێراقی ناگاته پێنج هه زار کوژراوو چل هه زار بریندار. له لایه نی ئابوریشه وه خواردنه وه سه رخۆشکه ره کان به چه شنی تاعون گورز له ئابوری وڵات ده وه شێنن، لێره شدا ئه مه ریکا ساڵانه به هۆی ئه م مادانه زیانی 175 ملیار دۆلاری لێده که وێت، که چی خه رجی شه ڕی ئه فغانستانو عێراق له ساڵی ڕابردو نزیکه ی 170 ملیارد دۆلار بو. حسابی ئه وه شمان نه کردوه که وا ملیۆنه ها که س له جیهاندا ساڵانه به هۆی ئه م خواردنه وانه توشی زیانی جه سته ییو ده رونی ده بن یا هه رده بنه که مئه ندام به م جۆره ش له پرۆسه ی به رهه مهێنان ده رده چن ده بنه بارسه نگی یه ک له سه رشانی ده وڵه تو کۆمه ڵگا، ئه مه ش هه موی به رامبه ر به بێ هیچ سود ی ماده سه رخۆشکه ره کان مه گه ر قازانجی ژماره یه ک له بازرگانانی بێویژدان نه بێت که وا له چه شنی ماده بێۆشکه ره کان بازرگانی به ژیانی مرۆڤه وه ده که ن. هه ڕه شه کانی ماده کحولی یه کان له سه ر کۆمه ڵگایه ک ئه وه نده کاریگه رو فره لایه نه ن که وا به ده ها به رگو توێژینه وه ڕوماڵ ناکرێن، به ڵام له م توێژینه وه کورته دا ده توانین ئاماژه بۆ چه ند لایه نێکیان بکه ین:

1. سه رخۆشیو تاوان: له بواری زانسته کانی تاواندا په ندێک هه یه ده ڵێت: دیارده ی به کارهێنانی ماده سه رخۆشکه ره کان له کۆمه ڵگایه ک چه ند په ره بسه نێت، ڕێژه ی تاوانیش به هه مان ڕێژه به رزده بێته وه له م کۆمه ڵگایه دا، واته په یوه ندی یه کی ڕاسته وخۆ له نێوان هه ردو دیارده ی خۆسه رخۆشکردنو ئه نجامدانی تاوان هه یه، دیارده ی سه رخۆشیش به و مانایه دێت که وا ماده سه رخۆشکه ره که بگاته مێشک هه تا ئه گه ر کاریگه ری یه که شی یه کسه ر هه ستی پێنه کرێت، بۆ نمونه ته نها یه ک قومه عاره ق یا چه ند فڕه بیره یه ک بۆیان هه یه کاربکه نه سه ر ئه رکی ئاسایی مێشکی مرۆڤ هه ڵسوکه وتی ئاسایی بشێوێنن به پێ ی سروشتی ئه م مرۆڤه. ئه م دیارده یه ش هه موی له ڕێگا ی ئاماره وه سه لمێندراوه. بۆ نمونه له ئه مه ریکا 83% ئه وانه ی به هۆی تاوانه وه له زیندانن له کاتی ئه نجامدانی تاوانه کانیان له ژێر کاریگه ری ماده سه رخۆشکه ره کان بونه، له به ریتانیش 70% هه مو تاوانه تۆمارکراوه کان په یوه ندی یان به به کارهێنانی ماده سه رخۆشکه ره کانه وه هه یه وه، له 60% تاوانه کانی پڕدانه ژنیش (ئیغتیساب) له ژێر کاریگه ری ئه م خواردنه وانه دا ڕوده ده ن، له که نه داش نزیکه 79% ی هه مو زیندانی یه کان له مه شروبخۆره کانن، له سویسراش 66% هه مو تاوانه کانی کوشتنو بریندارکردن په یوه ندی یان به خواردنه وه کحولی یه کان هه یه. مرۆڤی سه رخۆش نه ک هه ر پله ی ئاماده کاری بۆ ئه نجامدانی تاوان به رزده بێته وه، به ڵکو خۆشی به ئه گه ری زیاتر بۆی هه یه ببێته قوربانی تاوان، بۆ نمونه زوربه ی هه ره زۆری ئه و ژنانه ی له ئه ورپاو ئه مه ریکا ده بنه قوربانی تاوانی پڕدان له ژێر کاریگه ری کحولدان. زوربه ی هه ره زۆری هه مو تاوانه سێکسی یه کانیش له ئه ورپا په یوه ندی یان به ماده سه رخۆشکه ره کانه وه هه یه.

2. کێشه خێزانی یه کان: مه به ست لێره دا ئه م تاوانانه ن که و ا ئه ندامانی خێزانێک دژ به یه کتر ئه نجامی ده ده ن، یاخود دیارده ی ته ڵاقدانو ناته بایی خێزانی. به پێ ی توێژینه وه یه کی ئه مه ریکی ماده سه رخۆشکه ره کان هۆکاری یه که می دیارده ی ته ڵاقدانن له م وڵاته دا. دیارده ی ته ڵاقدان له نێو خێزانی مه شروبخۆردا به ڕێژه ی 400% به رزده بێته وه به به راورد له گه ڵ حاله تی ئاسایی.له به ریتانیاش زیاتر له 65% ی هه مو کێشه خێزانی یه کان په یوه ندی یان به به کارهێنانی ئه م ماده کحولی یانه هه یه له وانه 70% تاوانی کوشتن له نێو خێزاندا.

3. تاوانی گه نجان: مه به ست له گه نجان لێره دا ته مه نه کانی 12-30 ساڵن. هه مو ئاماره کانی په یوه ندیدار له ڕۆژئاوا ده یسه لمێنن که وا هۆکاری یه که می دیارده ی تاوانی گه نجان به کارهێنانی ماده سه رخۆشکه ره کانن، بۆ نمونه له سویسرا 25% ی گه نجانی ته مه ن 13-17 ساڵ ماده کحولی یه کان به کار دێنن به ڵام زیاتر له 60% تاوانه کانی به ده ست گه نجان ئه نجامده ده ن.

4. سه رخۆشیو ڕوداوه کانی هاتوچۆ: به پێ ی ئاماره کان ماده سه رخۆشکه ره کان گه وره ترین هۆکاری ڕوداوه کانی هاتوچۆن له جیهاندا به ڕێژه ی جیا جیا. بۆ نمونه له ئه مه ریکا ڕوداوه کانی هاتوچۆی په یوه ندیدار به ماده کحولی یه کان هۆکاری یه که می مردنی گه نجانی ته مه ن 18-25 ساڵین وه 40% هه مو ڕوداوه کانی هاتو چۆ له م وڵاته دا په یوه ندی یان به ماده سه رخۆشکه ره کان هه یه.


5. سه رخۆشیو ته ندروستی: مه به ست لێره دا هه مو ئه م کێشه ته ندروستی یانه ن که وا مرۆڤ له جیهاندا به هۆی ڕاسته و خۆو ناڕاسته وخۆی ماده کحولی یه کانه وه توشیان ده بێت وه کو مردنو نه خۆشی جۆراو جۆر له درێژخایه نو کاتی. کاریگه ری ماده کحولی یه کان له سه ر ته ندروستی له هه ندێ وڵاتدا شێوازی جینۆسایدی وه رگتروه وه کو ڕوسیا بۆ نمونه که وا 50% هه مو حالاتی مردن ده رئه نجامی ڕاسته و خۆو ناڕاسته وخۆی به کارهێانی ماده کحولی یه کانه،له سه رتاپای جیهانیش یه ک له هه ر 25 مردو هه مان هۆکاری هه یه، له به ریتانیا یه ک له هه ر 20 مردو، له ئه مه ریکاش خواردنه وه کحولی یه کان ساڵانه ده بنه هۆی مردنی سه د هه زار که س، واته بیست که ڕه تی ژماره ی کوژراوه کانی ئه مه ریکا له شه ڕی حه وت ساڵه ی له عێراقدا. دیارده ی خۆکوژیش په یوه ندی ڕاسته وخۆی به به کارهێنانی ماده سه رخۆشکه ره کانه وه هه یه به شێوه یه ک که وا به کارهێنانی ئه م مادانه خه ته ری خۆکوژی به رێژه ی 75 که ڕه ت به رز ده کاته وه، وه 15% هه مو ئاڵوده بوانی مه شروبه کحولی یه کان زوو یا دره نگ هه وڵی خۆکوشتن ده ده ن. ئه وه ی په یوه ندی به نه خۆشی یه جۆراوجۆره کانیشه وه هه بێت، ئه وا ماده کحولی یه کان کاریگه ری ڕاسته وخۆی خراپیان له سه ر مێشکو دڵو شه کره و گورچیله و گه داو نه خۆشی یه ده رونی یه کان هه یه وه کو خه مۆکێ بۆ نمونه. ڕێژه ی نه خۆشی یه ده رونی یه کان له نێوان که سانی مه شروبخۆردا به ڕێژه ی 800% له ڕێژه ی نێو مه شروب نه خۆره کان زیاتره. له نه خۆشخانه گشتی یه کانی ئمه ریکا 40% ی هه مو خه وتوانی ئه م نه خۆشخانانه له مه شروبخۆره کانن.

6. کاریگه ری له سه ر نه وه کانی داهاتو: ماده کحولی یه کان نه ک هه ر کاریگه ری نه رێنی ڕاسته وخۆیان له سه ر مرۆڤی خۆ سه رخۆشکه ر هه یه به ڵکو کاریگه ری زۆر خراپی ناڕاسته وخۆشیان له سه ر نه سه لو پێکهاته ی جینێتیکی نه وه کانی مه شروبخۆر هه یه به هۆی گۆرینی جینێتیکه وه (Genetic Alteration) که وا بۆی هه یه کاریگه ری زۆر خراپی له سه ر ئه م نه وانه هه بێت وه کو توشبون به که مئه قڵیو نه خۆشی ده رونیو جه سته یی جیا جیا به ڕێژه ی 400% زیاتر له حاڵه تی ئاسایی، جگه له وه کاریگه ری نامۆشیان له سه ر هه ڵسوکه وتی ئه م نه وانه ده بێت له نێو کۆمه ڵگادا وه ڕاده ی ئاماده کاری یان بۆ به کارهێنانی توندو تیژی به رزده کاته وه.


7. کاریگه ری ماده سه رخۆشکه ره کان له سه ر ئابوری وڵات: ماده سه رخۆشکه ره کان وه کو شه ڕێکی سه رتاپایی دژ به کۆمه ڵگایه ک کاریگه ری زۆر نه رێنی یان له سه ر ئابوری وڵاتیش هه یه به هۆی زیانگه یاندنی ڕاسته وخۆ به مڵکی تایبه تیو گشتیو، نزمبونه وه ی ڕێژه ی به رهه مهێنانو خه رجی چاره سه ری بریندارانو ڕاگرتنی زیندانیانی په یوه ندیدار به ماده سه رخۆشکه ره کان. له سه ره وه ئاماژه مان بۆ نمونه ی ئه مه ریکا کرد چۆن زیانی ساڵانه ی ماده کحولی یه کان له خه رجی هه ردو شه ڕی ئه فغانستانو عێراق زیاتره. له ڕوسیاش یه کێک له هۆکاره سه ره کی یه کانی نزمی ڕاده ی به رهه مهێنانو دواکه وتنی ئابوری به کارهێنانی خواردنه وه کحولی یه کانن.

چۆن هه رێمی کوردستان له هه ڕه شه ی ماده کحولی یه کان بپارێزین؟

هه روه کو له م توێژینه وه کورته دا ئاماژه ی بۆ کرا، ماده سه رخۆشکه ره کان ده توانن ببنه هه ڕه شه یه کی ڕاسته قینه له سه ر ئاسایشی نه ته وه یی هه ر کۆمه ڵگایه ک ئه م په تایه ی تیا بڵاو ببێته وه، کۆمه ڵگای کوردستانیش به ده ر نی یه له م هه ڕه شه یه له گه ڵ دیارده ی زیادبونی به کارهێنانی ئه م مادانه وه هه وڵی دامه زراندنی کارگه ی به رهه مێنانی ماده سه رخۆشکه ره کان که وا ده توانرێت له گه ڵ به رهه مهێنانی چه کی کیمیاوی به راورد بکرێت چونکه کاریگه ری ماده سه رخۆشکه ره کان له سه ر کۆمه ڵگا وه کو کاریگه ری ئه م جۆره چه کانه وان ئه گه ر خراتریش نه بن. هه رێمی کوردستان ئێستا له حاڵه تێکی به ره ڵلایی یاساییدا ده ژیێت له بواری به کارهێنانو بازرگانی کردن به ماده سه رخۆشکه ره کاندا، گه وره و بچوک ده توانن بیکڕنو بیفرۆشنو به کاری بهێنن چونکه تا ئێستا هیچ یاسایه ک ئه م کێشه یه ی به ته واوه تی ڕێکنه خستوه ئه مه ش له هیچ وڵاتێکدا وێنه ی نی یه، بۆیه به نده وه کو توێژه رێکی عه لمانی کوردستانی وه‌ له ڕوانگه ی پاراستنی ئاسایشی نه ته وه یی کوردستاندا وه ڕیزگرتن له ئاینو دابو نه ڕیتی زۆرینه ی کۆمه ڵگای کوردستانی، بانگه وازێک ئاراسته ی په رله مانی کوردستان ده که م، مانگی ڕه مه زانی پیرۆز بکاته سه ره تایه ک بۆ سنوردانان بۆ خراپ به کارهێنانی ماده کحوۆلی یه کان له کوردستاندا وه به ربه ره کانی کردنی ئه م هه ڕه شه گه وره یه له سه ر کۆمه ڵگای ئێمه دا، بێگومان چاوه ڕوان ده کرێت لێره دا زانایانی ئیسلامی کوردستانیش به ئه رکی ئاینیو نه ته وه یی خۆیان هه ؤڵسن. به نده وه کو هاوڵاتی یه کی کوردستانی بۆی هه یه پێشنیار بکات که وا یاسایه کی تایبه ت ده بێت به لایه نی که مه وه له بواری ته مه نو، شوێنو کاتی خواردنه وه و بازرگانی کردن به م ماده کحولی یانه ڕێکبخات وه حاڵه تی سه رخۆشبونو خواردنه وه له شوێنه گشتی یه کانو نێو خێزان قه ده غه بکات وه ئه و که سه ی پێویستی به خواردنه وه هه یه بتوانێت له شوێنی دیاریکراودا وه کو چه ند یانه یه کو هۆتێلێک ئه م کاره بکات به ڵام بازرگانی کردنو به رهه هێنانیان به هه مو شێوه یه ک قه ده غه بکرێت، ئه وه ش هه تا زووه ئه گه رنا ئه وه ی تا ئێستا ئیستیعمارو سه هیۆنی یه ت نه یانتوانی له ڕێگای هێزه وه دژ به گه لانی ناوچه که ئه نجامی بده ن، ده توانن له ڕێگای بلاوکردنه وه ی فه ساده وه که وا خراپ به کارهێنانی مه شروبه کحولی کان به شێکه له م فه ساده، ئه نجامی ده ده ن.
drkamalsaidqadir@gmx.at

سه رچاوه کان

1. http://www.law.cornell.edu/uscode/42/usc_sec_42_00002473---c000-.html
2. http://en.wikipedia.org/wiki/Alcoholic_beverages
3. http://www.ias.org.uk/resources/factsheets/crime.pdf
4. http://www.justice.gov/actioncenter/crime.html#atf
5. http://www.highbeam.com/doc/1G1-55639794.html
6. http://www.cdc.gov/
7. http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/9809240
8. http://www.marininstitute.org/alcohol_policy/health_care_costs.htm
9. http://webcache.googleusercontent.com/search?q=cache:2DM5hX3RQ7sJ:www.alcoholalert.com/drunk-driving-statistics.html+alcohol+and+traffic+accidents&cd=1&hl=de&ct=clnk&gl=at&client=firefox-a
10. http://www.sbc.net/resolutions/amResolution.asp?ID=64
11. http://genepi.qimr.edu.au/staff/nick_pdf/CV146.pdf
12. http://www.ahg.de/AHG/Standorte/Daun_Rosenberg/Datencontainer/Bilder_Rosenberg/Veroeffentlichungen/Kinder_von_Alkoholikern-Zu_frueh_erwachsen.pdf
13. http://translate.googleusercontent.com/translate_c?hl=de&langpair=en|de&u=http://sify.com/news/genetic-changes-linked-to-diet-alcohol-could-predict-breast-cancer-severity-news-scitech-kh5nOfgihaj.html&rurl=translate.google.at&usg=ALkJrhi3u7xExhb6puDZnpfru6houcWykA
14. http://www.nih.gov/about/researchresultsforthepublic/AlcoholDependenceAlcoholism.pdf
15. http://archives.drugabuse.gov/pdf/monographs/66.pdf
16. http://archives.drugabuse.gov/pdf/monographs/66.pdf