شاندێكی زانكۆكانی دیاربه‌كرو ماردین سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
رۆژی (18/5/2010) شاندێك، كه له كۆلێژی شه‌ریعه‌و زانكۆكانی مادرینو دیاربه‌كر هاتبوون (د. محمد بیلان، د. ئه‌حمه‌د ئارمول، د. عه‌بدولره‌حمان ئاداق) به یاوه‌ری مامۆستا عومه‌ر چنگیانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن سهرۆكو جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، له دانیشتنێكدا، مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن‌و، كورته باسێكی ده‌رباره‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ خستنه روو، پاشان ئه‌وه‌ی بۆ خستنه روو، كه كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه‌و، ئێمه هه‌موومان وه‌ك برا خزمه‌تی وڵاتمان ده‌كه‌ین‌و، سنوره ده‌ستكرده‌كانیش قه‌ت یهكبوونو یهكپارچهییمان نابڕێت، ئینجا وه‌فدی ناوبراو دوای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به ره‌وشی كوردستان‌و، سه‌ردانی زانایانی ئایینی كوردستان، باسێكی كاره‌كانی خۆیان كرد، كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به زیندووكردنه‌وه‌ی كهلهپوورو كلتووری زانایانیان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكهێناوه، باسی كاره‌كانیان كرد، كه هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی دهستنووسو په‌ڕتوكه‌كانی زانایان دهدهنو، هه‌روه‌ها كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تیشیان كردۆته‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌موو ئاماده‌گی یه‌كێتی زانایانی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردن به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی‌و هامووشۆو هاوكاری بهردهوامو سهردانو بیروڕا گۆڕینه‌وه.
|