لقی ڕانیە كۆبونەوەی مانگانەو چالاكی ئەنجامدا

بە ئامادەبونی بەرپرس و ئەندامانی لق كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، سەرەتا بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر بەرپرسی لق (م – عبداللە) دەستخۆشی كارەكانی لە ئەندامان كردو برایەتی بەكارێكی باش وەسف كرد، دواتر باس لەم كارانەی خوارەوە كرا، بەشداری بەرپرسی لق لە كۆنفڕانسی ئاشتی لە هەولێر هەروەها بەشداری ستافی لق لەو كۆبونەوەی كە لە ڕانیە ئەنجامدرا لەگەڵ ئەمریكییەكان بۆ ناساندنی ڕانیە وەك دەستە خوشكی شارێكی ئەمریكی، هەروەها بڕیاردرا پێش كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی داهاتو كۆبونەوەیەكی نا ئاسایی بكرێ بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئاهەنگی یادی لەدایك بونی پێغەمبەر(درودی خودای لەسەر) كە مانگەكەی نزیك بۆتەوە، لەكۆتایدابەگوێ گرتن لە ڕاپۆرتی ناوچەكان كۆتایی بەكۆبونەوەكە هات، كە هەر ناوچەیەك لەم مانگەدا كۆبونەوەی بەئەندامانی خۆی كردوگوێ لەداواكاری و پێشنیارەكانیان گیرا.
هەروەها لقمان پێشوازی لە ستافی مەڵبەندی چواری بزوتنەوەی ئیسلامی كرد،كە بەمەبەستی ئاگالێك بوون سەردانی لقیان كردو خۆشحاڵ بوون بەوەی كەزانایان بەشداری كارە خێرەكانی دەڤەرەكەن وپشتیوانی و هەمئاهەنگیان بۆزانایان دەربڕی.