له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت، كۆنگره‌یه‌كی ئیسلامی سه‌باره‌ت به ژیان‌و سیره‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌شاری (ئوترابرادیش)ی هیندی به‌رێوه چوو..
سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن شێخ محمد سلیمان ئهلمیسباحی خوێندرایه‌وه، كه تێیدا رایگه‌یاندووه: پیغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێشه‌وای نمونه‌ییه بۆ تێكڕای خه‌ڵكی، به‌ڵام به‌داخه‌وه موسڵمانان له شوێنهكهوتهیی ئه‌ودا پاشكه‌وتوون، موسڵمانان خۆیان به سیمای خۆرئاوا سه‌رقال دهكهنو رهوشتو به‌های ئه‌و پێشهوایهیان تا راده‌یه‌ك په‌راوێز خستووه.
له‌به‌ر ئه‌وه داوا له موسڵمانان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێبازی پیرۆزی پێغه‌مبه‌رو سوننهتو ره‌وشته‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن.
دواتر شێخ به‌دره‌دین ئه‌لقادری وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وتی: پێویسته له‌مرۆدا مناڵه‌كانمان فێری ره‌وشتی به‌رزی ئیسلام‌و شاره‌زای سیره‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بكه‌ین، چونكه ئه‌خلاقی خراپ وه‌ك نه‌خۆشی سه‌ره‌تان وایه‌و مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێرو نامرۆیی ده‌بات.
پاشان چه‌ندین وتاری تر له‌لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كه‌وه سه‌باره‌ت به سیره‌تی پێغه‌مبه‌رو ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی پێشكه‌ش كران‌و چه‌ندین سرودیش به‌و بۆنه‌وه خوێندرانه‌وه..
|