لقی ڕانیە بەشداری دوو سیمینار دەكات

بەرواری ٤-١٢-٢٠١٥ بەرپرسی لق و چەند ئەندامێك بەشدار بوون لە سیمینارێك كە بۆ (سۆران سێوكانی ) ئامادەكرابوولە هۆڵی ڕۆشنبیری منداڵانی چوارقوڕنە ،بەرپرسی لق ڕەخنەی لە دووبابەت گرت كە فەلسەفەی ئیسلامی بە  كاری ماركس چواندون و (دین تریاكی گەلانە) دینی ئیسلامی وەگەڵدا ،كە ئەوانە تەفسیری هەڵەن چاوپۆشی لێناكرێ  چونكە دینی ئیسلام دینێكی شمولیەو بەهیچ شتێك ناچوێندرێ ،ئەمەو زانایان قسەی خۆیان لەزۆر لایەنەوە ئاڕاست كرد..


هەروا بەرواری (٧/١٢/٢٠١٥)جێگری لق بەشداری كرد لە كۆنفڕانسی توندوتیژی كە لەهۆڵی مەكتەبەی گشتی لە ڕانیە سازكرابوو، بەسەرپەرشتی زانكۆی ڕاپەڕین بۆ بەڕێوەبەرایەتی تونسوتیژی دژی ئافرەتان بەیاوەری چەندین مامۆستایانی ئایینی و لێپرسراوی ناوچەكانی حاجیاوا و بێتواتە ،شایەنی باسە لە كۆنفڕانسەكەدا بە چەندین پێشنیاری باش و بەسود بەشداری كرا.