له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵا، رۆژی سێ شه‌ممه 8/12/2015 شاندی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی سه‌ردانی كه‌سایه‌تی ناوداری هۆزی هه‌مه‌وه‌ند به‌رێز شێخه‌ی مه‌مه‌ند ئاغای هه‌مه‌وه‌ند و برایه‌كانی كرد، له مه‌راسیمێكدا كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاینی و ئیداری و كۆمه‌لایه‌تی ناوچه‌كه ئاماده‌بوون به‌رێز د. عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عیدگرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ست خۆشی له هاولاتیانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵا كرد سه‌باره‌ت به‌و رۆڵه جوامێرانه‌ی هه‌یانبوو بۆ به‌هانا هاتنی ئاواره‌كانی شاره‌كانی ناوه‌راستی عیراق كه به‌هۆی بارودۆخی ناهه‌مواری شاره‌كانیان روویان له قه‌زاكه كردبوو، و به‌تایبه‌تیش بنه‌ماڵه‌ی كاك شێخه‌ی مه‌مه‌ند ئاغای هه‌مه‌وه‌ند و برایه‌كانی كه نموونه‌یه‌كی جوانی مێوانداری و خزمه‌ت كردنی لێقه‌وماوانیان نیشان داوه كه توانیتیان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م خانه‌وادانه خزمه‌ت بكه‌ن و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، و هه‌رووها له درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا رۆلی زانایانی ئاینی سنوری لقی چه‌مچه‌مالی به‌رز نرخاند كه رۆلێكی گاریگه‌ریان هه‌بوو له هاندانی هاولاتیانی شاره‌كه بۆ به‌هانا هاتنی برا ئاواره‌كان، و ده‌ست خۆشیشی له ئیداره‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵا كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان له‌گه‌ڵا زانایانی ئاینی.
ودواتر شاندی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی باره‌گای لقی 19 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، وله‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێرانی لقه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، وله دانیشتنێكدا وێرای باس كردنی بارودۆخی ئیمرۆی كوردستان تأكید له خزمه‌ت كردنی زانایان و به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان كرا‌و.
دواتر شاندی ناوبراو سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا محمدأمین چه‌مچه‌مالی سه‌رۆكی پێشوتری یه‌كێتی زانایان، و به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌لی ته‌په عه‌ره‌بیان كرد، و هیوای ته‌ندروستی و به‌خته‌وه‌رییان بۆ خواستن.
شایه‌نی باسه له سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كان هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆك و چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرس و كارگێرانی لقی چه‌مچه‌ماڵا یاوه‌ری سه‌رۆكی زانایان بوون
|