لەژێر دروشمی (با یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام بكەینە هەوێنی برایەتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستاندا ) نۆیەمین فیستیڤالی یادی مولود لە سۆران سازكرا

بە ئامادةبوونى سةرۆكى زانايان: لە سۆران لەژێر دروشمی ( با یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام بكەینە هەوێنی برایەتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستاندا ) نۆیەمین فیستیڤالی یادی مولود سازكرا 
بەبۆنەیساڵیادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەمەبەستی بەرز راگرتنی یادەكە و لە ژێر دروشمی ( با یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام بكەینە هەوێنی برایەتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستاندا ) سەنتەری زانایان بۆ چالاكی ئایینی بە هەماهەنگی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان نۆیەمین فیستیڤالی یادی مولودی بە بەشداری بەرپرسانی سیاسی و ئیداری و لە شكری و زانایانی ئایینی جەماوەرێكی زۆر سازكرد. دەسپێكی مەراسیمەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ كرد لە وتەێكی دا(وەیسی سەعید وەیسی)سەرپەرشتیاری فیستیڤال وێرای پیرۆزبایی بەم بۆنەیەوە باسیشی لە گەورەی یادەكە كردو كەبویتە بە شێكی زیندوو لە كلتوری گەلەكەمان وە ئەمەشی بەنیشانەی ئایین پەروەری خەلكی كوردستان دانا,هەروەك هیواشی خواست یادی مولود هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ یەك رێزی نیو مالی كورد وپاراستنی ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان و پالپشتی و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و زیاتر پەرەدان بەبرایەتی و لێبوردەیی و پێكەوە ژیان كە ئەمەش دیارترین پەیامی پێغەمبەری ئیسلام بوو هەوەك راشی گەیاند وەك پالپشتی و پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان بریاریانداوە خێری خوێندنەوەی مولودەكان بكەنە دیاری بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان . ئینجا ووتاری یەكێتی زانایان لە لایەن دكتۆر عیدالله مەلا سەعید و قائیمقامیەتی قەزای سۆران لەلایەن كرمانج عزەت قائیمقامی سۆران پێشكەش كران كە باسیان لە گەورەیی ئەم یادەیە كرد و هەلوەستەیان لە سەر چەند لایەنێكی ژیانی پێغەمبەر كردو دواوشیان كرد یادەكە بەدەرفەت بزانین بۆ سوود وەرگرتن لە ژیان و رووداوەكانی ژیانی پێغەمبەر، ئینجا لە لایەن نوێنەری برا مسیحیەكانی دەڤەرەكە چەپكەگوڵی پیرۆز بایی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر پێشكەشی مامۆستایەكی ئایینی كرا ،بەهەمان بۆنەوە چەندین شعرو بەخشان وستایشی ئایینی پێشكەش كران،واش بریارە چالاكی یەكانی نۆیەمین فیستیڤال بەردەوامی هەبێت .بەچەندین دوعاونزاو پارانەوە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گیانی پاكی شەهیدان كۆتایی هات بە مەراسیمەكە.