یادی مەولوددتان پیرۆز بێت

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)


موسڵمانانی بەڕێز.. هاوڵاتیانی کوردستان.. پێشمەرگە قارەمانەکان


بەبۆنەی هاتنەوەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد دروودی خوای لەسەر بێت پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ئەم یادە بکاتە مایەی خیرو بۆ ئاین و خاک و گەلەکەمان.


بێگومان یادکردنەوەی راستەقینە لە جێبەجێکردنی رەوشتی جوانی پێغەمبەرمان دایە، کە هەموو ژیانی رەحمەت و بەرەکەت بووە، بۆیە هیواخوازین گیانی رەحم و بەزەیی لە ناومان قوڵتر ببێتەوەو پەرەی زیاتر بە برایەتیمان بدەین و پابەندی زیاتری سووننەتەکانی بین.


جارێکی تر لە خوای گەورە دەپارێینەوە ئاشتی و تەبایی باڵ بکێشێتە سەر ولاتمان و پێشمەرگەکانمان پاریزراوو سەرکەوتوو بن.


 


مەکتەبی تەنفیزی


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


11/3/1437


22/12/2015