ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 23/12/2015 كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ 12ی ره‌بیعولئه‌ول ساڵیادی له دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌شارۆچكه‌ی مه‌سیف‌و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی‌و كه‌سایه‌تی‌و خه‌ڵكی شاره‌كه، مه‌راسیمی به‌رزراگرتنی یادی مه‌ولود به‌رێوه چوو..
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌رێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وته‌یه‌كی به‌و بۆنه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان‌و پیرۆزبای له خه‌ڵكی كوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستای هه‌رێمه‌وه كرده‌وه.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی: هیوادارین ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی خێر‌و ئاسووده‌یی بۆ تێكڕای خه‌ڵكی كوردستان‌و ده‌شخوازین له ساڵی ئایینده ئه‌م یاده شكۆداره له ژێر ئاڵای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رز رابگرین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئەمساڵ یادی دوو پێغەمبەری خوا زۆر لێك نزیكن كە یادی لە دایكبوونی محەمەد مستەفا پەیامبەری ئیسلام و حەزرەتی عیسایه، ئەمەش وامان لێ دەكات زیاتر ھەوڵبدەین بایەخ بە گیانی پێكەوە ژیان و یەكترقبوڵكردن بدەین لە ھەرێمی كوردستان، چونكە بە درێژایی مێژوو كوردستان لانكەی پێكەوە ژیان بووە، لە لایەكی دیكەش ھەردوو پەیامی ئاسمانی ئیسلام و مەسیح بایەخ بە پێكەوە ژیان دەدەن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی: له‌م یاده له كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه، كه گروپی تیرۆرستی داعش به ناوی ئیسلامه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان، له‌و پێناوه‌ش ده‌ریایه‌ك خوێنمان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان‌و ئارامی وڵات پارێزراو بێت‌و ناموس‌و شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تمان پارێزراو بێت.
گوتیشی: لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه برا پێشمه‌رگه‌كانمان پارێزگاری له ئیسلام‌و سووننه‌تی پێغه‌مبه‌رو كه‌رامه‌ت‌و خه‌ڵك‌و موسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ن‌و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن جێبه‌جێ كردنی سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وایه، بۆیه‌ش ئێمه ئه‌و یاده به‌رزو پیرۆز راده‌گرین..
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: ئه‌وانه‌ی له پێناو كوردستان‌و پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان شه‌هید بوون، پله‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه‌و شه‌فاعه‌ت بۆ خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌ن‌و ناوی كوردستانیان له‌سه‌ر ئاستی دونیا به‌رز كردۆته‌وه.
دواتر وتی: پێویسته له‌و یاده به‌ڵێنی پابه‌ندی به سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین‌و له‌سایه‌ی دینداری پتر بایه‌خ به دین‌و ژینمان بده‌ین‌و هه‌مووان هاوكار بین بۆ دابین كردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان‌و چوون به‌ره‌و هه‌نگاونان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
پاشان چه‌ندین قه‌سیده‌و پارچه په‌خشان‌و سروودی ئایینی به‌و بۆنه‌وه خوێندرانه‌وه‌و كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات..
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی زۆری مزگه‌وت‌و شاره‌كانی تری كوردستان مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه به‌رێوه‌چوون‌و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك‌و به‌رپرسان به‌ژداریان تێدا كرد و به‌جۆره‌ها شێوازی خێر‌و خۆشی ده‌ربرین گوزارشت له‌و یاده مه‌زنه كرا. |