له‌ شاری دهۆك ... هاوكاری به‌سه‌ر مامۆستایانی ئاینی ئاواره‌ دابه‌شكرا

رۆژی دووشه‌ممه‌ 28/12/2015 و به‌ ئاماده‌بوونی د. عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی و عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و د.سمیان عبدالخالق به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی دهۆك و لێژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هۆك له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌ و له‌ باره‌گای لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هاوكاری به‌سه‌ر 250 زانای ئاینی ئاواره‌ كه‌ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك نیشته‌جێن دابه‌ش كرا.


له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ عیسمه‌ت ره‌جه‌ب و د. مه‌لا عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید و مه‌لا ئیحسان رێكانی تأكیدیان له‌ رۆلی گرنگی زانایانی ئاینی كرد له‌ بلاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌ دژایه‌تی كردنی بیری توندرۆیی، و هیوایاشیان خواست كه‌ زانایانی ئاینی له‌ سه‌ر ئه‌م رۆله‌ جوانه‌یان به‌رده‌وام بن، و هه‌روها رۆلی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌رز نرخاند له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كانه‌ی به‌سه‌ر تیرۆیستانه‌ی داعش.


شایه‌نی باسه‌ ئه‌م هاوكاریه‌ بۆ زانایانی ئاینی ئاواره‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه‌وه‌ و لێژنه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای عیراق و لێژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری دهۆك دابین كرا بوو.