له قێزه‌ونترین كار‌و ناشرینترین كرده‌وه‌ی جوله‌كه دژ به موسڵمان‌و موسڵمانانی فه‌له‌ستین به‌تایبه‌تی، پیس كردن‌و شێواندن‌و سوتاندنی مزگه‌وته‌كانه، كه به‌م دواییه له باكوری بێت له‌حمی كه‌رتی رۆژئاوا روو له زیادبووندایه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی ئه‌وه‌یان دووپات كردوه‌ته‌وه: له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا 18 مزگه‌وت سوتێنراوه‌و، دوای سوتاندنه‌كه‌یشی به‌نووسینی قێزهونو دوور له هه‌موو ئایین ره‌ه‌وشتێك شێوێنراوهو پیس كراوه، كه دواهه‌مینیشیان مزگه‌وتی (ئهلئهنبیاْ )ه، له گوندی (بێت فوججار) كه ده‌كه‌وێته باكوری شاری بێت له‌حم.
شایانی باسه: له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1948 ه‌وه، ده‌یان مزگه‌وت سوتێنراوه، یان هه‌وڵی سوتاندنی دراوه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان وه‌ك زنجیره به‌دوای یه‌كه‌وه ئه‌م كاره ده‌كرێ، ههربۆیهیش سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌له‌ستینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، دوای ئیدانه كردنی ئه‌م بێڕێزیه، كاره‌كه به به‌رنامه بۆ دارێژڕاو وه‌سف ده‌كات. |