مەلا عبد الرحمن میرسەری کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 29-12-2015 مامۆستا مەلا عبد الرحمن میرسەری کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا مەلا عبد الرحمن زانایەکی ئایینی دیار بوو، ماوەیەکی زۆر ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بوو، هەروا لە پێناوی ئەم نیشتیمانە چەندین ساڵ ئاوارەی ئیران بووەو، هەروا بەر لە راپەڕینیش پێشمەرگەی شاخ بووە.


سەرباری هەموو ئەوانە مامۆستا تا ساخ بوو رۆڵێکی کارای هەبووە لە بواری کۆمەڵایتیدا. دوای نەخۆشی چەند ساڵێکی، ئەمڕۆ دڵی لە لێدان کەوتوو، کۆچی دوایی کرد.


بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەکەی دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری خانەوادە بەڕێزەکەی بدات.


 إنّا لله وإنّا إليه راجعون