لقی ڕانیە كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەو چالاكی ئەنجامدا

بەرواری (٢٦/١٢/٢٠١٥) كۆتا دانیشتنی مانگانەی ساڵی (٢٠١٥) ی ئەنجامدا ، بە ئامادەبوونی زۆرینەی كارگێڕان و بەرپرسی ناوچەكان بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق (مامۆستا عبدالله)ی زەنگڵ.


سەرەتا بەچەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكرد دواتر بەرپرس وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامان دەستخۆشی كار و چالاكیەكانی لێكردن تایبەت بەشداری لە ئاهەنگی مەولودی مزگەوتی گەورە كە لە (١٢)ی ربیع الاول لەرانیە ئەنجامدرا و لق ئەنجامیدا.


هەروەها باسی ڕەوشی ئێستای كوردستان كرا و نیگەرانی خەلك لەم بارودۆخە خرایە روو به‌تایبه‌ت ره‌وشی ئابووری و سیاسی هه‌رێمی کوردستان،


هەروەها باس لەوە كرا كە لەم قەیرانی داراییەش ئێمە لەكارەكانی خۆمان بەردەوام بین ، لە كۆتاییدا ڕاپۆرتی ناوچەكان گوێی لی گیرا.


هەروەها لق بەشداری كۆریكی قورئانی كرد لەحاجیاوا كە بەبۆنەی مولود رێكخرابوو بەبەشداری (م. سید احمدو د. كۆچەری قورئان خوین).وە بەشداری پرسەی باوكی ملا محمدیان كرد لەخانەقا.