رۆژی 7_ 1_ 2016 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عطا محمد پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق و كارگێانی لق وئه‌ندامانی فتوای باڵا له میوانخانه‌ی شاری جوان له شاری سلێمانی به‌شداریان كرد له مه‌راسیمێكی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلی الله علیه وسلم كه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌قفی سوننی پارێزگای صلاح ا‌لدین بۆ ئه‌و زانا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خۆیان كه ئێستا له سنوری پاریزگای سلێمانی به‌هۆی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یانه‌وه نیشته‌جێن سازی كردبو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد پاشان وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن [وضاح علی] به‌رِێوه‌به‌ری گشتی وه‌قفی سوننی پاریزگای صلاح ا‌لدین خوێندرایه‌وه له وتاره‌كه‌یدا باسی له پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌رپرسان و زانایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیدانه‌ی كه پیشكه‌ش به خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ناوه‌رِاستی عیراقیان كردوه، سوپاس‌و پێزانینی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا‌و له پێناو ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی عیراقدا، هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یران و به‌ربه‌ستانه تێپه‌رێنێت. له هه‌مان كاتدا هیوای خواست یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خوای گه‌وره بیكاته ده‌روازه‌ی خۆشی و میهره‌بانی و كۆتاییهاتنی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی بوونه‌ته هۆی وێرانكردن و داگیركردنی ناوچه سوننه نشینه‌كانی عیراق.
پاشان وتاری هاوبه‌شی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان و به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی له‌لایه‌ن حاجی عیرفان مه‌ردان رِاوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه خوێندرایه‌وه، له وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی سازدانی ئه‌م یاده‌ی ئاراسته‌ی به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه كرد‌و، ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی وه‌قفی سوننی پاریزگای صلاح ا‌لدین كرد.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له ئازاره‌كانی گه‌لی كورد كرد له رِابرودا به ده‌ست رِژێمه پێشوه‌كانی حكومه‌تی عیراقه‌وه تووشی بووه، هیواشی خواست سه‌رجه‌م ئاواره‌كان كه رِویان له هه‌رێمی كوردستان كردوه له داهاتویه‌كی نزیكدا به زێدی خۆیان شاد ببنه‌وه‌و، كۆتایی به خوێنرِێژیه‌كانی تیرۆریستانی داعش بێت له ناوچه‌كه‌دا.
له هه‌مان كاتدا باسی له جوامێری و فیداكاریه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ی تیرۆردا.
دواتر به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین وتار‌و سروودی ئایینی تر مه‌راسیمه‌كه كۆتایی هات. |