سەنتەری نوری حیكمە خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە لقی سلێمانی یەكێتی زانایان

ڕۆژی 9_ 1 _ 2016 شاندێكی لقی سلێمانی سەنتەری نووری حیكمە بە سەرۆكایەتی بەرپرس و ئەندامانی لق سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیان كرد. لەلایەن مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و كارگێڕانی لقەوە پێشوازی كران.
سەرەتا لە وتەیەكدا بەخێرهاتنی شاندی میوانی كردو خۆشحاڵی زانایانی ئایینی بەو سەردانە دەربڕی. لە بەشێكی وتەكەیدا باسی كارو چالاكییەكانی لقی سلێمانی بۆ ئامادەبووان كردو باسی لەوە كرد سوپاسی خوا دەكەین لەوەی توانیومانە بە بێ جیاوازی خزمەتی زانایانی ئایینی بكەین پشتیوان بە خوا لە داهاتوشدا لەسەر هەمان بۆچۆنمان بەردەوام دەبین .
دواتر بەرپرسی لقی سلێمانی سەنتەری نوری حیكمە سوپاسی زانایانی ئایینی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان كراو دەستخۆشی كارو چالاكییەكانی لە بەرپرسی لق و كارگێڕانی لق كرد.
لە بەشێكی تری وتەكەیدا سوپاسی لقی سلێمانی زانایانی ئایینی كرد كە لە ڕابردودا هەمەئاهەنگی تەواویان كردون لە سەرجەم ئیش و كارەكانیاندا هیواشی خواست هاوكارێكی باش بن بۆ زیاتر بەڕێوەچوونی كارەنیان.
دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشی بە لقی سلێمانی یەكێتی زانایان.