سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی 13 _ 1_ 2016 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌طا محمد پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق و ئه‌ندامێتی كارگێڕانی لق له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی پێشوازیان كرد له كه‌سایه‌تی دیاری جیهانی ئیسلامی [دكتۆر عیكریمه صبری] وتارخوێنی مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قصا كه به سه‌ردانێك له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خاڵ بۆ قورئانی پیرۆز سه‌ردانی شاری سلێمانی كردبو.
سه‌ره‌تاو له كاتی پێشوازیكردنی دا سوپاسی زانایانی ئایینی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كردبو، له هه‌مان كات خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی ئه‌مڕۆ له ناو خاكی كوردستان و نه‌وه‌كانی صلاح الدینی ئه‌یوبی ڕزگاركه‌ری قودس دایه، ڕایگه‌یاند: به‌م بۆنه‌وه ئه‌مڕۆ خۆم زۆر به خۆشحاڵ ده‌زانم كه له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری فیستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز ئه‌گه‌رچی پیش‌تر پێییان ده‌وتم گرووپی تیرۆریستی داعش مه‌ترسیه و هه‌ڕه‌شه‌یه له كوردستان و عێراق نابێت بڕۆیت به‌ڵام من بڕیارم داب‌و كه هه‌ر ده‌بێت بێمه كوردستان و به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه بكه‌م و به كوردستانی ئازاد ئاشنابم.
له به‌رامبه‌ردا شاندی زانایانی ئایینی به‌خێرهاتنی به‌ڕێزیانی كرد‌و هیوایان خواست له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا به ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد ئاشنا بێت و ئه‌م هاتنه‌ی به‌ڕێزیان كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی به جۆرێك بێت له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بتوانی جیهانی ئیسلامی به ئازاره‌كانی گه‌لی كورد ئاشنا بكات هیواشیان خواست ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له كوردستان به خۆیی و ته‌ندروستییه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر به‌رێت.
هه‌روه‌ها رۆژی 14 _ 1_ 2016 ناوبراو به یاوه‌ری شاندێك له قورئان خوێنانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی باره‌گای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لق و كارگێڕانی لق و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فتوای باڵاوه پێشوازی كران.
سه‌ره‌تا له وته‌یه‌كدا به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به ناوی لقی سلێمانیه‌وه به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی. له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه به‌ڕێزیان كه جێگایه‌كی پیرۆزه‌وه هاتوون كه له ناخی هه‌موو موسوڵمانێكدا به گشتی زیندووه به‌تایبه‌ت له‌ناو ناخی گه‌لی كوردا زیاتر.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لق بۆ شاندی میوانی ڕوونكرده‌وه: هه‌روه‌ك چۆن گه‌لی فه‌له‌ستین خاوه‌نی قوربانی دانه‌كانی صه‌براو شاتیلاو غه‌زه‌و شوێنه‌كانی ترن به هه‌مان شێوه گه‌لی كوردیش خاوه‌نی قوربانییه‌كی زۆره له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدداو زیاتر له 5000 كه‌سی بووه‌ته قوربانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژو، خاوه‌نی زیاتر له 182000 ئه‌نفال كراوه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستاندا، بۆیه هه‌روه‌ك ئێمه به ئازاره‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌و شوێنانه‌دا ئاشناین و له ناخه‌وه هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ین، حه‌قی خۆیه‌تی ئه‌وانیش به ئازاره‌كانی ئێمه ئاشنابن و بزانن گه‌لی كورد چه‌ندین سته‌م و ناحه‌قی به‌رامبه‌ر كراوه، بۆیه له ناخه‌وه ئازارمان پێده‌گات كاتێك ئه‌بیستین كه‌سانێك له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه به‌تایبه‌ت گه‌لی فه‌له‌ستین بی ئاگابێت له ئازاره‌كانمان یاخود كوردبوونی ئێمه‌ی به‌لاوه ناشه‌رعی و ناته‌ندروست بێت، ئێمه‌ی گه‌لی كوردیش مایه‌ی شانازیمانه له جیاتی وڵاتانی جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ین و به‌ره‌نگاری تیرۆریستان بوینه‌ته‌وه، به‌راورد به گه‌لانی دونیا گه‌لی كورد كه‌مترین ژماره‌ی چووه‌ته ناو ڕیزه‌کانی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی داعشه‌وه.
پاشان دكتۆر عیكریمه صبری له وته‌یه‌كدا سوپاسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیكراوه، خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه ئێستا له‌ناو توێژی زانایانی ئایینی و خاكی كوردستان و نه‌وه‌كانی صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی دایه، ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه گه‌لی فه‌له‌ستین قه‌رزاری صلاح الدینه هیواخوازین خوا صلاح الدینێكی ترمان بۆ بنێریته‌وه.
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا گووتی: ئێمه پێمان وایه كوردستان یه‌كسانه به فه‌له‌ستین و دوانه‌یه‌كن خاوه‌نی یه‌ك ئازارن و به‌بێ یه‌كتر نابن، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردی موسوڵمان ده‌خوازین.
شایه‌نی باسه بۆ زیاتر ئاشنابوون به كلتوور‌و که‌له‌پووری كورده‌واری وه‌كو ڕێزلێنانێك شاندی میوان بۆ خوانی نێوه‌رۆ میوانی ماڵی به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان بوون، شاندی میوانیش سوپاسی ئه‌ركو ماندوبونی به‌رپرسی لقیان كرد‌و، ئه‌و ماندوبونه‌ی به‌ڕێزیان به‌رز نرخاند. |