ڕۆژی 17 _ 1_ 2016 كه‌سایه‌تی دیاری جیهانی ئیسلامی دكتۆرعكریمه صبری ووتارخوێنی مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قسا له‌هۆڵی ئوتیل تایتانیك دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ووتارخوێنه‌كانی شاری سلێمانی سازكرد. سه‌ره‌تا ی مه‌راسیمه‌كه‌به‌خوێندنی چه‌ندئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆزده‌ستی پێكرد .دواتر ووته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستانجم ا‌لدین قادرلێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه له‌ووته‌كه‌یدا سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد‌و خۆشحاڵی زانایانی ئایینی ده‌ربڕی به‌هاتنی بۆشاری سلێمانی شاری زانست وڕۆشنبیری له‌به‌شێكی تری ووته‌كه‌یداهیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێزیان ببیته ده‌روازه‌یه‌ك وموسوڵمانانی گه‌لی فه‌له‌ستین به ئازارونه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردئاشنابكات كه‌ئێمه‌ی گه‌لی كوردئازارونه‌هامه‌تیه‌كانمان هیچی له‌ئازاره‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین كه‌مترنه‌بوه به‌ڵكوزۆرزیاتریش بوه . دواتریش خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ئه‌مڕۆله‌م مه‌راسیمه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به به‌ڕێزیان ده‌به خشین . دواترڕیوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به ڕێوه‌چو . پاشان دكتۆرعكریمه صبری باسێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ربیری میانه‌ڕه‌وی له‌ئیسلامدا و چۆنیه‌تی په‌یڕه‌وكردنی له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینیه‌وه بۆئاماده‌بوان باسكرد‌و زیانه‌كانی بیری توندڕه‌ویشی خسته ڕو له‌هه‌مان كاتدا تیشكی خسته سه‌ر ئازارونه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردونه‌وه‌كانی صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی و گه‌لی فه‌له‌ستین كه‌هه‌ردولا به‌ده‌ستی ناحه‌زو دوژمنه‌كانیان چه‌وسێراوه‌نه‌ته‌وه ئه‌م دوگه‌له‌ش هاوئازارن خۆشی وناخۆشیان یه‌كبوه دوگه‌لی لێك دانه‌بڕاوبون هه‌موكات نزامان كردوه كه خوا كه‌سایه‌تیكی تری دلسۆزی وه‌ك صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی بنێریته‌وه بۆگه‌لی فه‌له ستین و سه‌رجه‌م جیهانی ئیسلامی . دواتریش مامۆستایانی ئایینی به‌ڕاوسه‌رنج وبۆچونه‌كانی خۆیان به‌شداریان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد‌و مه‌رایمه‌كه به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات .
هەواڵی پەیوەندیدار: وتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌قصا سه‌ردانی لقی سلێمانی زانایان ده‌كات |