بانگهێشتکردنی راگەیاندنەکان بۆ کۆنگرەی رۆنامەڤانی

دوای بەشداریکردنی دکتۆر عیکریمە صەبری وتاربێژی مزگەوتی ئەقصاو موفتی پێشووی فەلەستین، لە ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خاڵ بۆ قورئانی پیرۆز لە شاری سلێمانی و، سازدانی چەندین دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ زانایانی ئایینی و رۆشنبیران لەو شارە، هەروەها پێشکەشکردنی وتار دەربارەی پەیوەندی مێژووی کوردو فەلەستین، بڕیارە لە دوارۆژی سەردانەکەی، بەیانی سێشەممە (19-1-2016) سەردانی شاری هەولێر بکات و، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات و، راو سەرنجیان لەگەڵ زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان بگۆڕنەوە.


هەر بۆ وەرگرتنی سەرنجەکانی دەربارەی هەرێمی کوردستان و ئەو واقیعەی لێرەدا بینیویەتی، لەبەر گرنگی کەسایەتی و پێگەی ناوبراو، وا بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆنگرەیەکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی زانایان ئەنجام بدات، بۆیە بە سوپاسەوە بانگهێستی سەرجەم راگەیاندنەکان دەکەین بۆ گواستنەوەی ناوەڕۆکی کۆنگرەکە.