لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەكی كۆمەڵایەتی دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان
شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لەبەڕێزان مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و مامۆستا ئیدریس ژاڵەیی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لق بەشداری ئاشتەواییەكی كۆمەڵایەتیان كرد لە نێوان دوو بنەماڵەی عەشیرەتەكانی گڵاڵی و شاتری و ڕۆڵێكی بەرچاویان گێڕا لە بەڕێوەچونی ئاشتەواییەكە