رۆژنامه‌ی (ئهلشهرقو لئه‌وسه‌ت) رایگه‌یاند: پارێزه‌رێكی كریستیان له بری هه‌موو قیبتیه‌كان، داوا له حكومه‌تی میسری ده‌كات: چیتر رێگه نه‌دات میسڕیه موسڵمانه‌كان رێپێوان دژی پاپا شنۆدهی سێیه‌می پاپای كریستیانه ئهڕسهزۆكسیهكانی میسڕ ئه‌نجام بده‌ن.
به پێی رۆژنامه‌كه: (نه‌جیب جوبڕائیل) كه پارێزه‌ره كریستیانهكهیه، ده‌قی داواكه‌ی داوه‌ته هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ناوه‌خۆو، وه‌زیری ئه‌وقافی میسڕو، تیایدا داوا ده‌كات: كه به‌هیچ جۆرێك ڕێگه نه‌ده‌ن موسڵمانان رێپێوان له‌دژی پاپاكهیان ئه‌نجام بده‌ن، نه‌وه‌ك كریستیانان هه‌ستیان بریندار ببێ.
شایانی باسه: له‌وه‌ته‌ی مانگی ئابی رابردووه‌وه، موسڵمانانی میسڕ چه‌ندین جار رێپێوانیان له دژی پاپا شنۆده ئه‌نجام داوه، كه بێده‌نگی نواندووه له ئاستی فڕاندن‌و ونبوونی (كامیلیا شه‌حاته)ی تازه موسڵمانبووی خێزانی (تیداوس سه‌معان) كه قه‌شه‌ی كلێسای (مار جه‌رجیس) بووه، له پارێزگای (مه‌نیا)ی میسڕی، تا موسڵمان بوونه‌كه‌ی بشاردرێته‌وه.
كه ئه‌و ئافره‌ته‌و چه‌ند ئافره‌تێكی دیكه هاوسه‌ری قه‌شه پیاوه ئاینیه‌كانی مهسیحینهو، موسڵمان بوونه‌و، به‌ڵام كه‌نیسه ئه‌وانی شاردۆته‌وه‌و، به نهێنی ئازاریان ده‌دات.
هه‌روه‌ها جێگری باباشنۆدهش، قسه‌ی به‌رامبه‌ر قورئانی پیرۆز كرد، ئه‌مه‌ش موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ی زۆر توڕه كرد، بۆیه چاودێران پێیان وایه كه به‌م كارانه كه‌نیسه‌و پاپا هه‌وڵی تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان له میسر ده‌ده‌ن. |