الحمدلله ربـ العالمين، والصلاة والسلام على خاتم الانبـياء والمرسلين محمد وعلى اله و صحبـه اجمعين.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز... ئه‌ی ئه‌وانه‌ی لهسهربـهرزی و بـهختهوهری ده‌گه‌رێن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حهودالی كامه‌رانی و خۆشگوزه‌رانین بـهپیر بـانگهوازێكی خواییه‌وه ده‌چین كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحاً)1 واتا( ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه بـاوهرتان هێناوه، ئێوه بـه تهوبـه و په‌شیمانیه‌كی پوخت و دلسۆزانهوه روو بـكهنهوهخوا..)
خوای گه‌وره داوا له‌گشت ئیمانداران ده‌كات كه تهوبـه بـكه‌ن، كه‌سی لێ جیانه‌كردۆته‌وه هه‌ر چه‌نده پله‌وپایه‌ی گه‌وره بـێ، هه‌ر چه‌ند پیاو چاك و خواناس بـێ، هه‌ر پێویستی بـه گه‌رانه‌وه هه‌یه. تهوبـهكردن واتا گه‌رانه‌وه، جوانترین وشه كه بـۆ تهوبـه بـهكارهاتبـێ ئه‌وه‌یه ( هي الرجوع من البـعد عن الله الى القربـ اليه سبـحانهُ وتعالى ) واتا ( گه‌رانه‌وه له دووری له‌خوا بـۆ نزیكی خوا..).
ئیمامی حه‌سه‌نی بـهسری ده‌فه‌رموێ (التوبـة النصوح هي الندم بـالقلبـ، و الاستغفار بـاللسان، والترك بـالجوارح، و الاضمار ان لايعود) 2
واتا( ته‌وبـه‌ی ته‌واو ( پهشیمانبـونهوه بـه‌دڵ، داوای لێ بـووردن بـه زوبـان، وازهێنان بـه ئه‌ندامه‌كان و بـریاردان بـه نه‌گه‌رانه‌وه سه‌ری ).
سه‌هلی كوری عهبـدولڵای تهستری ده‌فه‌رموێ ( التوبـة تبـديل الحركات المذمومة بـالحركات المحمودة، ولايتم ذلك الا بـالخلوة، والصمت، واكل الحلال) 3
واتا( تهوبـه گۆرینی جووله خراپه‌كان بـهجووله چاكه‌كان، ئه‌وه‌ش نایهتهدێ ته‌نها بـه گۆشه‌گیری و بـێ ده‌نگی و خواردنی حه‌ڵاڵ نه‌بـێ) .
ئه‌وجا وه‌كو زانایان ئاماژه‌یان پێ داوه تهوبـه هه‌ر ئه‌وه‌نیه بـه زوبـان بـلێی خوایه تهوبـه و ئیتر ته‌واو، نا بـه‌ڵكو چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه ده‌بـێ جێبـه‌جێ بـكرێن، كه ئه‌وانیش له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبـه‌ر (د.خ) وه‌رگیراون له‌وانه:
1-الاقلاع عن الذنبـ فوراً (وازهێنان له گوناه و تاوان بـێ دواكه‌وتن)
2-الندم على مافات(په‌شیمان بـوونه‌وه له‌وه‌ی رابـردووه)
3-العزم على عدم العودة(بـه‌ڵێن و په‌یمان بـده كه نه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر گوناهه‌كان)
4-إرجاع حقوق من ظلمهم، او طلبـ البـراء منهم(گه‌رانه‌وه‌ی مافی ئه‌وانه‌ی زوڵمی لێ كردوون، یاخود داوای گه‌رده‌ن ئازاكردنیان لێ بـكات .
ئه‌وجار هه‌ندێ زانایان مه‌رجی تریشیان داناوه وه‌كو:
1-وازهێنان له گوناه لهبـهرترسی خوا بـێ، نه‌ك له‌بـه‌ر شتی تر:
كه‌واتا ئه‌وه‌ی گوناه ته‌رك بـكات له‌بـه‌ر سومعه و پله‌وپایه‌ی، یاخود له كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت بـهتهوبـهكار ناژمێردرێ.
- ئه‌وه‌ی گوناه ته‌رك بـكات بـۆ پاراستنی هێز و توانای، بـه تهوبـهكار ناژمێردرێ.
-ئه‌وه‌ی دزی ته‌رك بـكات چونكه ده‌ستی پێ ناگات.
-ئه‌وه‌ی مهشروبـ ته‌رك بـكات چونكه پاره‌ی نیه بـیكرێ، ئه‌وه بـه تهوبـهكار ناژمێردرێ.
2-كه‌تاوانه‌كانی دێته‌وه یاد ده‌بـێ هه‌ست بـه قێزه‌وه‌نی كاره‌كانی بـكات.
3-ده‌بـێ بـێ دواكه‌وتن تهوبـهبـكات(چونكه دواخستنی تهوبـه تاوانه و پێویستی بـه تهوبـهكردن هه‌یه.
4-هه‌وڵدان بـۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی رابـردووه له‌مافی خوا، گه‌ر امكان بـێ وه‌كو زه‌كات كه‌پێشتر نه‌یداوه.
5-جێ هێشتنی ئه‌و شوێنه‌ی تاوانی تیا ئه‌نجامداوه... گه‌ر شوێنه‌كه تووشی تاوانی تری بـكات.
6-جێ هێشتنی ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی تاوانیان داوه.
7-واز هێنان له‌و شته حه‌رامانه‌ی له لایه‌تی، وه‌كو مهشروبـ، وێنه‌ی ئافره‌ت، ئه‌فلامی بـهدرهوشت..هتد، ده‌بـێ بـیانفهوتێنی .
8-هه‌ڵبـژاردنی بـرادهری بـاش و خواناس، كه‌یارمه‌تی بـده‌ن بـۆ خواپه‌رستی و كاری چاك.
9-ئه‌و لاشه‌ی بـۆ خراپه‌كاریت بـهكار ده‌هێنا له پێشدا، هه‌وڵ بـده بـۆ كاری چاك بـهكاری بـهێنی.
ئه‌مه‌و ئازیزانم نابـێ تهوبـه دوابـخرێ، موسڵمان ده‌بـێ بـه‌رده‌وام تهوبـه بـكات، دوعا بـكات كه خوا كه‌م و كوریه‌كانی بـپۆشی و عه‌فووی بـكات.
هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)4
واتا( هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران بـه‌ره‌و لای خوا و بـهدهستێهانی ره‌زامه‌ندی ئه‌و بـگهرێنهوه بـۆ ئه‌وه‌ی رزگار و سهرفرازبـن).
وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبـه‌ر()ده‌فه‌رموێ (يا أيها الناس توبـوا الى ربـكم، فو الله إني لأتوبـ الى الله عزوجل في اليوم مائة مرة) 5
واتا( ئه‌ی خه‌ڵكینه، تهوبـه بـكه‌ن و بـگهرێنهوه لای په‌روه‌ردگارتان، سوێند بـه‌خوا من داوای عه‌فو و لێبـوردن ده‌كه‌م له خوا هه‌موو رۆژ سه‌د جار.
كه‌واته نابـێ تهوبـهكردن دوابـخرێ هه‌روه‌كو لوقمانی حه‌كیم بـهكورهكهی ده‌ڵی (يابـني لاتؤخر التوبـة فإن الموت يأتي بـغتة) واتا( ئه‌ی كوری شیرینم... تهوبـهكردن دوانه‌خه‌ی چونكه مردن لهناكاودێ).
بـادر الى التوبـة في وقتها ********فالمرء مرهون بـما قد جناهُ
وانتهز الفرصة إن أمكنت ****** مافاز بـالكرم سوى من جناهُ
كه‌واته...بـرای شیرینم، خوشكی بـهرێزم.. تهوبـهبـكه چونكهبـهزهیی خوای گه‌وره زۆره و شه‌یتانیش ماندوو نابـێ و بـه‌رده‌وام له‌دواته، ده‌یه‌وێ بـه‌ره‌و ههلدێرت بـهرێ هه‌روه‌كو ئهبـو سه‌عیدی خودهری له پێغه‌مبـه‌ر() ده‌گێرێته‌وه:
كه‌فه‌رموویه‌تی ( قال إبـليس أي ربـ لا أزال اغوي بـني ا‌دم مادامت ارواحهم في اجسادهم، فقال الربـ عزوجل لاأزال اغفر له‌م مااستغفروني) 6
واتا( شه‌یتان وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ده‌بـێ بـه‌رده‌وام مرۆڤ گومرابـكهم تاروحیان له لاشه‌یه، خودا‌ش فه‌رمووی: منیش تاداوای لێ بـوردنم لێ بـكه‌ن بـه‌رده‌وام لێیان خۆش ده‌بـم و عه‌فوویان ده‌كه‌م.
كه‌واته.. تهوبـهبـكه، بـێ ئومێد مه‌بـه له ره‌حمی خوا.
بـه‌ڵام ده‌بـێ ئاگاداربـین تهوبـهش نیشانه‌ی هه‌یه بـۆ گێرابـوونی ده‌بـێ ئه‌و نیشانانه له‌مرۆڤ ره‌نگ بـدهنهوه، گه‌ر پێش چاوت نه‌كه‌وتن ئه‌وه كه‌م و كوری هه‌یه له تهوبـهكردنت.
نیشانه‌كانی قبـول بـوونی تهوبـه:
1-ده‌بـێ تهوبـهكارهكه پاش تهوبـهكردن بـاشتر بـێ و خواناس تر بـێ، كاری بـاش زیاتر بـكات.
2-ده‌بـێ بـه‌رده‌وام ترسی تاوانه‌كانی پێشووی هه‌بـێ و بـهچاوی ترسه‌وه سه‌یریان بـكات.
3-بـه‌رده‌وام كه تاوانه‌كانی دێته‌وه یاد په‌شیمانی دایبـگرێ.
4-هه‌ست بـه گۆرانكاری بـكات له هه‌ڵسه‌وكه‌وت و سروشتی و بـرادهرانی.
5-ده‌بـێ دڵ و نه‌فسی فرێ بـداته بـه‌رده‌م خوا و هه‌ست بـه بـێ هێزی بـكات بـه‌رامبـه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بـێ سنووری خوای گه‌وره.
تهوبـهكردن بـێ بـهروبـووم نابـێ، هه‌ر كه‌سێ خۆی بـهشتێك ماندووبـكات بـه‌رهه‌می ده‌بـێ( من جد وجد) مرۆڤیش گه‌ر ته‌وبـه‌ی كرد و بـه‌رده‌وام بـوو له‌سه‌ری ئه‌وه وورده وورده بـهروبـومهكهی وه‌رده‌گرێت كه ئه‌ویش:
1-لاچوونی تاوانه‌كانی، تا له كۆتایی پاك ده‌بـێته‌وه.
2-ده‌ستكه‌وتنی پله‌ی بـه‌رز، تا ده‌گاته پله‌یه‌كی بـه‌رز و ده‌بـێته خۆشه‌ویستی خوا.
ئیمامی ئیبـنو القیم الجوزی ده‌فه‌رموێ:
تاوانبـاران سێ ده‌ریای گه‌وره‌یان هه‌یه له دونیا، بـۆ ئه‌وه‌ی خۆیان پێ پاك بـكهنهوه گه‌ر خۆیان پاك نه‌كرده‌وه ئه‌وه له‌رۆژی دوایی له دۆزه‌خ پاكیان ده‌كه‌نه‌وه:
1-ده‌ریای ته‌وبـه‌ی نه‌صوح 2-ده‌ریای چاكه كهخراپهكان داده‌پۆشێت.
3-ده‌ریای بـهڵای گه‌وره كه گوناهه‌كانی ره‌ش ده‌كاته‌وه.
جا هه‌ر كه‌سێ له‌م سێ ده‌ریایه خۆی پاك كرده‌وه، ئه‌وه رۆژی دوایی بـه خاوێنی ده‌گه‌رێته‌وه لای په‌روه‌ردگاری.
وه بـهتایبـهتیش ده‌بـێ زۆر ئاگاداری گوناهی بـچوك بـین، چونكه زۆر كه‌س گوێی پێ نادا‌و ده‌ڵی بـچووكه، بـه‌ڵام هه‌ر بـچووكه گه‌وره ده‌بـێ، كه ئاگرێك ههلدهكهی سه‌ره‌تا داری بـچوكی له‌سه‌ر داده‌نێی ئه‌وجا گه‌وره. بـۆیهدهبـێ ئاگاداربـین گوناهی بـچووك گه‌وره ده‌بـێ بـه:
1-بـه‌رده‌وامی بـۆیه وتراوه (لاصغيرة مع الأصرار و لاكبـيرة مع استغفار)
واتا( هیچ گوناه بـچووك نیه گه‌ر بـه‌رده‌وام بـووی له‌سه‌ری و هیچ گوناه گه‌وره نیه گه‌ر تهوبـهت كرد.
2-بـه بـچووك زانینی گوناه. چونكه گوناه هه‌ر چه‌ند بـهنده بـه گه‌وره‌ی بـزانێ له‌لای خوا بـچووكه، بـه‌ڵام چه‌ند بـهبـچووكی بـزانی له لای خوا گه‌وره ده‌بـێ.
3-بـه هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئارامی خوای گه‌وره چونكه هه‌ندێ كه‌س كه گوناهی كرد و سه‌یری كرد خوا تۆله‌ی لێ نه‌كرده‌وه و تووشی زه‌ره‌ر و زیان نه‌بـوو ئه‌وه زیاتر ده‌ست ده‌كات بـه كردنی، ئه‌مه‌ش نه‌زانین و غروره هه‌روه‌كو خوابـاسیان ده‌كات كه ده‌فه‌رموێ (وَيَقُولُونَ فِي أَنفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا اللَّهُ بِمَا نَقُولُ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمَصِيرُ ) 7
واتا( بـهگالتهوه ده‌ڵێن: ئه‌وه بـۆچی خواسزامان نادات بـه‌هۆی ئهوقسانهوه كهدهیڵێین!! ئه‌وانه دۆزه‌خیان بـه‌سه كه بـچنه ناوی و بـبـرژێنرێن تیایدا، ئای كه سه‌ره‌نجامێكی خراپه).
4-گوناه ده‌كات و خوا سه‌تری ده‌كات بـه‌ڵام ئاشكرای ده‌كات.
كه ئه‌مه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌یه چونكه پێغه‌مبـه‌ر()ده‌فه‌رموێت (كل امتي معافى الا المجاهرين..) 8 واتا( هه‌موو تاوانی ئوممه‌تی من.. گه‌ر تهوبـه بـكه‌ن لیێان خۆش ده‌بـن ته‌نها ئه‌وانه نه‌بـن كه ئاشكرای ده‌كه‌ن و بـهئاشكرا ده‌یكه‌ن).
بـۆیه بـهرێزانم.. په‌له بـكه‌ن بـۆ تهوبـهكردن و گه‌رانه‌وه بـۆ ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره. چونكه خوای گه‌وره زۆر حه‌زده‌كات تاوانبـاران تهوبـه بـكه‌ن هه‌روه‌كو هاتووه كه جارێك حه‌زره‌تی موسی (علیه السلام )فه‌رمووی : خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی تۆیان خۆش ده‌وێ، بـانگت بـكهت چی‌یان پێ ده‌ڵێی؟
فه‌رمووی: ده‌ڵێم: (لبـیك)... له خزمه‌تتدام، حه‌زره‌تی موسی فه‌رمووی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر خواناسێ بـانگت بـكات؟ فه‌رمووی: ده‌ڵێم.. لهخزمتتدام , فه‌رمووی: ئه‌ی رۆژووگر بـانگت بـكات؟ فه‌رمووی : ده‌ڵێم: لهخزمهتتدام وتی: ئه‌ی تاوانبـار بـانگت بـكات؟ فه‌رمووی: ده‌ڵێم: له خزمه‌تم، له خزمه‌تم له خزمه‌تتدام!!! چونكه هه‌موو ئه‌وانی تر پشت بـه كرده‌وه‌ی خۆیان ده‌بـه‌ستن بـه‌ڵام گوناهبـار پشت بـه ره‌حمه‌تی من دهبـهستێ، منیش زیاتر بـه هانای ئه‌وانه ده‌چم كه پشت بـهمنهوه ده‌بـه‌ستن، چونكه من وتومه (ۆمَن ێتَۆكَّلْ عَڵی اللَّهِ فَهُۆ حَسْبُهُ ) واتا( ئه‌وه‌ی پشت بـه خوا بـبـهستێت ، ئه‌و زاته بـه‌سه، بـۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بـێت).
ياربـ إن عظمت ذنوبـي كثرة فلقد علمت بـأن عفوك اعظم
ان كان لايرجوك الامحسنُ فمن الذي يرجو ويدعو المجرم9
خوایه... گه‌ر هه‌رچه‌ند تاوانه‌كانم گه‌وره و زۆر و بـهربـڵاوبـوون، ئه‌وه چاك ده‌زانم كه لێبـوردنی تۆ گه‌وره‌تره گه‌ر ته‌نها پیاو چاكانت لێ پارانه‌وه، ئه‌ی پیاوخراپ و گوناهبـاران جگه له‌تۆ له‌كێ بـپارێنهوه.
كه‌واته نابـێ خوا له یاد بـكهین، چونكه هه‌ر زاتی( الله)یه، كه خالیق و رازیقمانه، یارمه‌تی ده‌ر و پالپشتمانه، حه‌زره‌تی موسی( علیه السلام) فه‌رمووی خوایه: خۆشه‌ویسترین بـهندهت له‌لا كێیه؟خواش فه‌رمووی ( الذي يذكرني و لاينساني) ئه‌وه‌ی یادم ده‌كات و له‌یادم ناكات.
كهواتـــه نه‌كه‌ن خوا له یاد بـكه‌ن؟ ئه‌ی عهبـد بـێ ئومێد نه‌بـی له بـهخششی خوای گه‌وره؟ نه‌ڵێی تاوانبـــــارم، گوناهم زۆره، خوا عهفـــووم ناكات، نه‌خێر چونكــه (لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ )10 (كةس نائوميَد نابـيَت لة سؤز و ميهرةبـاني خوا جطة لة كةساني خوانةناس و بـيَ بـاوةرِ).
طةنجي خؤشةويستم.. نةكةي بـيَ ئوميَد بـيت؟! ئايا طويَتان لةو ئايةتة ثيرؤز نةبـووة كةخواي بـالآ دةست دةفةرمويَ (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) 11.
ئه‌ی بـهندهكانم.. ئه‌وانه‌ی كه‌خۆتان گوناهبـار كردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره، نا‌ئومێد مه‌بـن له ره‌حمه‌تی خوا، چونكه بـهراستی ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبـه‌ی راست و دروست بـكه‌ن، خوا له هه‌موو گوناه و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بـێت).
بـرای شیرینم، خوشكی ئازیزم...گه‌ر تۆ بـهخراپه بـهناوبـانگ بـیت، ئه‌وه خوا بـه عه‌فوو لێخۆشبـوون بـهناوبـانگه، گه‌ر تۆ خاوه‌ن گوناه بـیت، ئه‌و خوا خاوه‌ن بـهخششه، گه‌ر تۆ بـێ وهفابـیت، ئه‌وه خوا بـهرهحم و وه‌فایه, بـێ ئومێد مه‌بـه! پهلهبـكه، هه‌ر له‌ئێستاوه، له‌و چركه‌یه‌وه، كه ئه‌مه‌ت گوێ لێ ده‌بـێ، یان ده‌یخوێنیه‌وه، له دڵت بـڵی: خوایه تهوبـه، په‌شیمانم گوناهبـارم، خوایه عه‌فووم بـكه، بـمبـهخشه، خوایه تۆ خاوه‌ن ره‌حم و بـه‌زه‌یی بـمبـوره!
گه‌ر تهوبـهت كرد ئه‌وه گه‌ر گوناهه‌كانت وه‌كو چیابـن، وه‌كو په‌لكی داربـن، وه‌كو ره‌ملی ده‌ریاكان بـێت، ئه‌وه خوای گه‌وره بـهرهحمهتی خۆی لایان ده‌بـات و لێت خۆش ده‌بـێ.
كه‌واته.. بـاههموو لایێكمان ئاموژگاری وه‌یسی قه‌ره‌نی له‌گوێ بـگرین كه ده‌یفه‌رموو: (ابـتغ من رحمة الله عند محبـتهِ، واحذر نقمتهُ عند معصيتهِ و لاتقطع رجا‌ء ك منهُ في خلال ذلك)
له‌كاتی خۆشه‌ویستی خوا هه‌وڵی ره‌حمه‌تی بـده، له‌كاتی گوناهیش ترسی تووره بـونت هه‌بـێ، له‌م بـهیناوبـهینهش ئومێدت هه‌ر بـهخوابـێ.
خوایه یارمه‌تیمان بـده بـۆ ئه‌وه‌ی تهوبـه بـكهین.
ربـ هبـ لي المتاب حتي أتوب واعف عني فقد عرتني الذنوب
خوایه تهوبـهم بـۆ بـرهخسێنه بـۆ ئه‌وه‌ی تهوبـه بـكه‌م،وه بـمبـهخشه و دامپۆشه بـه عه‌فووی خۆت چونكه گوناهه‌كان رووتیان كردوومه‌وه.
كه‌واته.. تهوبـهبـكهن، چونكه ئێمه پێویستمان بـه تهوبـهیه..
بـۆ گوناهی بـچووك پێویستمان بـه تهوبـهیه، بـۆ گوناهی گه‌وره پێویستیمان بـهتهوبـهیه بـۆ بـێ ئاگایی پێویستمان بـهتهوبـهیه.
پێویستمان بـه تهوبـهیه بـۆ ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بـهسهری بـاراندوین، بـه‌ڵام سوپاسی خوامان له‌سه‌ر نه‌كردووه.
بـا هه‌موومان پێكه‌وه هه‌ر له ئێستا بـریار بـده‌ین كه جارێكی تر نه‌گه‌رێینه‌وه سه‌ر گوناه و په‌شیمانی خۆمان رابـگهینین له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كردوومانه و ده‌ست بـه چاكه و كاری بـاش بـكهین و هه‌ر له ئێستا بـریاربـدهین كهبـهندهی خوا بـین و بـه‌س، سه‌رمان بـۆ غه‌یری زاتی (الله ) نزم نه‌كه‌ین و تهوبـهیهكی نصوح بـكهین. خوایه تهوبـهمان قبـول بـكه، له گوناهه‌كانمان بـبـوره.
په‌راوێزه‌كان:
1سورة التحريم(8)
2- نزهة المجالس ص283
3- احياء علوم الدين ج4 ص5
4- النور 31.
5- رواة احمد ومسلم.
6- اخرجة احمد(3/29).
7- مجادلة 8.
8- حديث ابو هريرة بلفظ (كل امتي....)
9- جامع العلوم و الحكم ج2 ص406.
10- سورة يوسف 87.
11- سورة الزمر اية 53.
Chombarok_2006@yahoo.com |