سه‌ر له به‌یانی رۆژی هه‌ینی 5/3/2016 شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندی کۆچی دوایی کرد.
شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندی رێبه‌رێکی دیاری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و پێڕه‌وانی شێخانی بیاره بوو، هه‌روه‌ها که‌سایه‌تییه‌کی دیاری سه‌ر ئاستی کوردستان و به‌تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی بوو، له ئه‌ندامی خولی پێشتووی په‌رله‌مان بوو. هه‌روه‌ها ناوبراو باوکی شێخ صه‌لاح نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی پێشووی کاروباری حه‌ج و مامی شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولیری یه‌کێتی زانایان بوو.
ئه‌مڕۆ له رووداوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که به نیازی ئاشته‌وایی به‌شداری تێدا کردبوو، خۆیی و برازایه‌کی شه‌هید کران.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو به‌ڕێزان شێخ صلاح و شێخ نیاز، له خوای گه‌وره داواکارین سه‌بووریان بدات و، جێگه‌ی هه‌ردوو خوالێخۆشبووه‌کانیش به‌هه‌شتی پان و به‌رین و ژێر ره‌حمه‌تی خوایی بێت. |