خوێنه‌ری به‌ڕێز پێده‌چێت كه ناونیشانه‌كه ببینین بڵێی له‌گه‌ڵ كێ ئاشتبینه‌وه ؟ بۆچی ئاشتبینه‌وه ؟ … هتد
به‌ڵام دونیا‌و ئه‌وه‌ی له دونیادایه به‌جۆرێك سه‌رقاڵی كردووین و دوری خستینهتهوه له ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه و ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ خوادا , كه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كه له‌م ڕۆژگاره ئه‌نجام ده‌رێت و ئه‌نجامی ده‌ده‌ین خوای گه‌وره‌مان له خۆمان ڕه‌نجاندوه , كاتێك كه ڕه‌مه‌زان دێت بیرمان دێته‌وه , له‌یادمان بێت پێغه‌مبه‌ری خودا (ص) ده‌فه‌رمووێت : بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا و په‌شیمان بنه‌وه له گوناهه‌كانتان ,من ڕۆژانه زیاتر له 70 جار (استغفر الله) ده‌كه‌م , ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م باسه هه‌موومان ده‌گرێته‌وه نه‌ك كۆمه‌ڵكی دیاریكراو , بۆیه به پێویستم زانی بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بكه‌م له‌م كاته پیرۆزه‌دا بۆ هه‌موان , به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودا بێت و سودمه‌ند بێت بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز .
ته‌وبه‌و په‌شیمان بوونه‌وه له‌گوناه و گه‌ڕانه‌وه بۆلای خودا ده‌بێته هۆی لێخۆشبوونی ئه‌و گوناهانه‌ی كه پێشوتر ئه‌نجام دراون , به پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (ص) كه ده‌فه‌رمووێت : ( التائب من الژنب كمن لا ژنب له) (رواه ابن ماجه وغیره ، صحیح الجامع 3008], واته:(ئه‌وكه‌سه‌ی كه ته‌وبه ئه‌كات له گوناهێك وه‌ك ئه‌وه‌وایه هیچ گوناهێكی نه‌كردبێت) , وه خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : { إلا من تاب وێمن وعمل صالحا فأولئك یدخلون الجنه ولا یڤلون شیئا } ( سوره مریم :60)
واته:(ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه ته‌وبه ده‌كه‌ن و ئیمانیان هه‌یه و كاروكرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن , ئه‌وانه ئه‌چنه به‌هه‌شت و هیچ سته‌مێكیان لێ ناكرێت ) .
بۆچی ته‌وبه بكه‌ین ؟؟
چونكه خۆشیه‌كانی دونیا ههرچهندهبێت زۆر بێت یان كه‌م شتێكی كاتی و كۆتایی هه‌یه , وه هه‌ركه‌سێك له ئێمه خودای گه‌وره ژیانێكی دیاری كراوی بۆ داناوه و نه‌زیاد و نه‌كه‌م ناژی ! , بۆیه باوامان لێنه‌یات كه خۆشه‌ویستی دونیا‌و ئه‌وانه‌ی كهتێیدایهتی خوا‌و ڕۆژی دوایمان له‌بیر به‌رێته‌وه , خوای گه‌وره چۆن پاداشتی داناوه بۆ به‌نده ئیمانداره‌كانی له‌هه‌مانكاتیشدا دۆزه‌خی داناوه بۆ بێ باوه‌ڕان و سه‌رپێچی كه‌ره‌كان , حه‌سه‌نی به‌صری (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت : (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م تۆ چه‌ند ڕۆژێكیت , ئه‌گه‌ر ڕۆژێكت ڕۆیشت ئه‌وا به‌شێكت ده‌ڕوات !!) , بۆ یه پێویسته هه‌ر له دونیادا په‌شیمان ببینه‌وه لهوگوناهانهی ئه‌نجامان داوه بۆئه‌وه‌ی كه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌مان لێنه‌یات كه خوای گه‌وره په‌نامان بدات كه له ڕۆژی دوایدا په‌شیمان ده‌بنه‌وه و كه له‌وڕۆژه‌دا په‌شیمان بوونه‌وه هیچ سودێكی نی یه , وه له‌وكاته دا ده‌ڵێن "خوایه‌گیان بمانگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی دونیا بۆ ئه‌وه‌ی كه كاری باش ئه‌نجام بده‌ین و ته‌وبه بكه‌ین" بۆیه وه‌ك ئه‌وانمان لێنه‌یات با له ئێستاوه خاڵی ده‌ستپێكی تهوبهكردنمان دابنێین و له‌م ساته‌وه داوای لێخۆشبون بكه‌ین له خوای گه‌وره , چونكه خوای گه‌وره لێبورده و به‌سۆزه .
چۆن ته‌وبه بكه‌ین ؟؟
پیاوێك هاته خزمه‌تی ئیمامی حسین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ووتی : ئه‌ی ئیمام ههجارێ كه ته‌وبه ده‌كه‌م به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك دێمه‌وه‌سه‌ر گوناهه‌كه ! چی بكه‌م باشه ؟؟
ئیمامی حسین پێج ڕێگه‌چاره‌ی بۆ دانا :
یه‌كه‌م : گوناه بكه له شوێنێكدا كه خودا نه‌تبینێت !
دووه‌م : گوناه بكه له شوێنێدا كه خاوه‌نه‌كه‌ی خوا نه‌بێت !
سێهه‌م : له ڕزق و ڕۆزی خودا مه‌خۆ كاتێك كه گوناهت ئه‌نجام دا !
چواره‌م : كاتێك كه فریشته‌ی ڕوحكێشان هات ڕوحت بكێشێت پێی بڵی َ چاوه‌ڕوان به تا تهوبهدهكهم !
پێنجه‌م : كاتێككه خوای گه‌وره ڕات ئه‌وه‌ستینێت بۆ لێپرسینه‌وه له ڕۆژی دوایدا , تۆش درۆ بكه‌و بڵێ خوایه‌گیان من هیچ گوناهم نه‌كردووه و هیچ كات پشتم هه‌ڵنه‌كردووه له ئاینه‌كه‌ت كه ئاینی ئیسلامه !
پیاوه‌كه‌ش ووتی : تۆ به‌شایه‌ت به ئه‌وا من ته‌وبه‌یه‌كی وا ده‌كه‌م كه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێمه‌وه سهرگوناههكانم , چونكه بۆكه بۆم ده‌ركه‌وت هیچ ڕێگه‌یه‌ك نی یه بۆ ڕزگار بوون جگه له ته‌وبه‌كردن .
ته‌وبه‌ی ڕاست چی ؟؟ (توبه النصوح)
ته‌وبه‌كردن پێویسته بكرێت بۆ هه‌موو گوناهانه‌ی كه به‌نده‌كان ئه‌نجامیان داوه له‌نێوان خۆیان و خوادا , كه‌ئه‌م ته‌وبه‌یه‌ش سێ هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تهوبهكه گیرابێت و خوای گه‌وره له گوناهه‌كه خۆش بێت , :-
1- پێویسته به‌یه‌كجاره‌كی واز لهگوناههكه بهێنرێت .
2- پێویسته ئیهانه‌ی ئه‌و گوناهه بكات كه پێشووتر كردوویه‌تی .
3- بڕیار بدات كه جارێكی تر نهگهڕێتهوهسهر گوناهه‌كه .
وه هه‌ریه‌كێك یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له‌ده‌ست دا ئه‌وا ته‌وبه‌كه‌ی قبوڵ نی یه و لای خودا گیرا نابێت .
خوای گه‌روه ده‌فه‌رموێت : (وتوبوا اٍلی الله جمیعا أیها المۆمنون لعلكم تفلحون), واته : (ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوی دونیا‌و قیامه‌ت بن)
وصی الله علی سیدنا محمد واله وصحبه وسلم |