سەرۆكی زانایان پرسەنامەیەك ئاراستەی زانایانی ئایینی دەڤەری گەرمیان‌و بنەماڵەی مامۆستا محمد دەكات

بسم الله الرحمن الرحيم


[ وبشر الصابرين ... الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه راجعون ]


 بۆ/ زانایانی ئاینی لە لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان


بنەماڵەی زانای ئاینی كۆچ كردوو ماموستا مەلا محمد غیدان


السلام علیكم ورحمە الله وبركاتە:


بە خەم و بەژارەیەكی زۆرەوە و بەڕەزابوون بەقەدەری پەروەردگار هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا ( مەلا محمد غیدان قادر) بەپرسی ناوچەی كەلاری یەكێتیەكەمان پێ‌ گەیشت، بە حەقیقەت مامۆستا مەلا محمد مامۆستایەكی ماندونەناس و بەئەمەكی كاروانی خزمەتكردن بوو لە نیو یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان،كە هەر لەسەرەتای دروستبوونی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پەیوەندی بەڕێكخراوەكەوە كردووەو ئەندامێكی كارا بووە و پلەكانی ئەندامێتی و بەرپرسی ڕێكخراو و ئەندامی ناوچەو بەرپرسی ناوچەی لەئەستۆ گرتووەو دڵسۆزانەو ماندونەناسانە و بەرپرسیارانە ئەركەكانی خۆی راپەراندووە لە هەمان كاتیشدا كوردپەروەرێكی دڵسۆزو خۆنەویست و كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی دیار و بەرچاوی شاری كەلار بەتایبەتی و دەڤەری گەرمیان بوو، وێرای ئەوەی كە خوالێخۆشبوو ساڵانێكی دوور و درێژ لەڕێگەی پێشنوێژی و وتارخوێنیەوە خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان و هاوڵاًتیانی سنورەكەی خۆی كردووە، بەم بۆنە خەمناكەوە  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە سەرجەم زانایانی ئاینی ئیدارەی گەرمیان و بنەماڵە و دۆست و خزمانی مامۆستای خوا لێخۆشبوو رادەگەینین، تكا خوازین كەوا خوای میهرەبان سەبوری زانایانی ئاینی و بنەماڵەو كەسوكاری بداتەوە و جێگای مامۆستا ی خوالێخۆشبوو فیردەوسی ئەعلا بێت  ..... إنا لله وإنا إلیە راجعون


مەلا عبدالله مەلا سەعید گرتكی


سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان


هەولێر   ـ  6 ی نیسانی 2016 زاینی