به‌مه‌به‌ستی درووست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا موسلمانانی روسیا، و گه‌یاندنی رۆلی هاولاتیانی كوردستان به‌گشتی و زانایانی ئاینی به‌تایبه‌تی له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی بیری توند رۆیی، له سه‌ر بانگهێشتی (شێخ ته‌لعه‌ت تاج ا‌لدین ) موفتی گشتی موسلمانانی روسیا سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 8/4/2016 شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتور عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ره‌و روسیا به‌رێ ده‌كه‌وێت. له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئاشكرای كرد كه‌وا شانده‌كه‌یان به نیازه چه‌ندین دیدار له‌گه‌ڵا دام و ده‌زگا ئاینیه‌كانی رووسیا فیدرال ده‌كات و چه‌ند سمینارێك له زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ئاینی ئه‌نجام ده‌دات، و هه‌لوێستی هاولاتیان كوردستان و دام وده‌زگاكانی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان له مه‌ر روو به‌رووبونه‌وه‌ی بیری توندرۆویی به‌گشتی و تیرۆریستان داعش به تایبه‌تی بۆیان شی ده‌كه‌نه‌وه. شایه‌نی باسه كه‌وا نزیكه‌ی 22 ملیۆن موسلمان له رووسیا فیدرال ده‌ژیت و فه‌رمانگه‌ی كاروباری فه‌توا سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ئاینی موسلمانی روسیای فیدرال ده‌كات. |