مامۆستا شێخ عبد الله ی زیخان کۆچی دوایی کرد

مامۆستا شێخ عەبدوڵای زیخان کەسانەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری شاری هەولێر دوای نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا شێخ عەبدوڵای زیخان زانایەکی ئایینی دیاری شاری هەولێر بوو، زۆربەی تەمەنی خۆی لە خزمەت تەدریس و پێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی بەسەر برد، کە زۆربەی کات مەدرەسەی تایبەتی هەر هەبووە، هەروەها لە رووی کۆمەڵاتیشەوە خانەوادەیەکی دیارو ناسراوی کوردستانن بەتایبەتی لەسەر ئاستی هەولێرو دەڤەری خۆشناوەتی، بۆیە کەسێکی کاراو چالاك بوو لە رێگەی قسەی خیرو پێگەیاندن.


دوای تەمەنێکی درێژ بە نەخۆشی رۆژی 10-4-2016 کۆچی دوایی کرد.


بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی مامۆستاو ئازیزان و خۆشەویستانی دەکەین ، لە خوای گەورە داواکاتین مامۆستا بخاتە بەر رەحمەتی خۆییی و سەبووری خانەوادەکەشی بدات.