رۆژی 11_4_2016 له میانه‌ی سه‌ردانی شاندی زانایانی ئایینی بۆ وڵاتی (رِوسیا) سه‌ردانی شاری گورۆزنی پایته‌ختی شیشان یان كرد و، له‌لایه‌ن (شێخ صاڵح مجییف) موفتی كۆماری شیشان و به‌رپرسانی خانه‌ی فتوای وڵاته‌وه پێشوازیان لێكرا. دواتر له وته‌یه‌كدا (شێخ ئاده‌م) گه‌وره رِاوێژكاری خانه‌ی فتوای كۆماری شیشان به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆیانی دهربرِی به‌سه‌ردانی شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست ئه‌م جۆره سه‌ردان وپهیوهندیانه به‌رده‌وام بیت لهپێناوخزمهت كردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بره‌ودان به‌بیری میانهرِهوی و رِهدكردنهوهی هه‌ر جۆره بیرێكی توندرِهوانه كه ببێته‌مایه‌ی زیان گه‌یاندن به ئیسلام و ئارامی ووڵات. پاشان دكتۆر (عبدالله ملاسعید ) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سوپاسی ئهوپێشوازیهگهرمهی ئاراسته‌ی موفتی وبه‌رپرسانی خانه‌ی فتوای كۆماری شیشان كرد. هیوای خواست خانه‌ی فتواوزانایانی ووڵات كاربكه‌ن لهپێناوگهشهپێدانی ئیسلامی رِاست و دور له بیری تهندرِهوی و ته‌كفیركردن و كاركردن بۆ بره‌ودان به رِێبازی خواناسانی پێشین . له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كردپێشتر واباس ده‌كرا كه وڵاتی شیشان واتای كوشتن و خوێن رِشتن و بیری توندرِهوی ئایینی به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ده‌یبینین ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یه و زۆر خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین له وڵاتی كوردستان و خواناسانی رِێبازی ته‌ریقه‌ته‌كانی نه‌قشبه‌ندی و قادریه‌وه ده‌بینین برایهكانمان لێره پهیِرِهو كاری له عه‌قیده‌ی ئیمام ئه‌شعه‌ری و مه‌زهه‌بی پیرۆزی پێشه‌وا شافیعی و هه‌مان ته‌ریقه‌ته‌كانی قادری و نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌ن. هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانی شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان دا رِۆژی 12 _ 4_ 2016 سه‌ردانی زانكۆی ئیسلامی (الحاج كنت) كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و مامۆستایانی زانكۆی ناوبراوه‌وه پێشوازیان لیكرا. دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی زانكۆكه سه‌رۆكی شاندی زانایانی ئایینی كوردستان ووتارێكی له‌سه‌ربره‌ودان به‌بیری میانهرِهوی و رِهدكردنهوهی بیری ته‌كفیركردن وتوندوتیژی به‌ناوی ئیسلامه‌وه بۆخویندكارانی قۆناغی سێهه‌می ئه‌وزانكۆیه دا له‌ووتاره‌كه‌یدا باسی له‌مه‌ترسیه‌كانی توندرِهوی ئایینی كردوخۆشحالی خۆی دهبرِی كه‌سوپاس بۆخوائهوپرۆگرامی خویندنهی ئێمهلێرهدهیبینین مایه‌ی دلخۆشیه داوای له‌فێرخوازانی ئامادهبوكردئێوهنهوهی داهاتوی ئه‌م ووڵاته‌ن له‌سه‌رهه‌مان به‌رنامه‌ی مامۆستایهكانتان به‌رده‌وام بن وببنهچرایهك بۆبره‌ودان به‌ئایینی ئیسلام وئاشتی وئاوه‌دانی له‌م ووڵاته‌دا دوپاتیشی كرده‌وه لهوپێناوهداههرێمی كوردستان ئاماده‌ی ههرجۆرههاوكاریهكی زانستیه بهزانكۆكهتان . هه‌رهه‌مان رِۆژ شاندی زانایانی كوردستان سه‌ردانی بنكه‌ی فیربون ولهبهركردنی قورئانی پیرۆزی له‌شاری گرۆزنی كردكه زیاترله 100 منداڵ له‌ته‌مه‌نی نێوان 7_ بۆ13 ساڵ تێیدادهخوێنن به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌وجێگایه ده‌مێننه‌وه له‌ویش دوای به‌سه‌ركردنه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ووته‌یه‌كی بۆئاماده‌بوان وداگرنگی ئهوجۆرهبنكانهی خستهرِو دوپاتیشی كرده‌وه ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆرپیرۆزو پێشكهوتوههیوای سه‌ركه‌وتنی بۆمامۆستایان وفێرخوازانی ئهومهركهزهكرد .دواترشاندی زانایانی كوردچهندمزگهوت وشوێنی تری ئایینیان لهشارهبهسهركردهوه |