راگه‌یاندنی لقی سۆران‌و ئه‌وقافی سۆران:
ئێواره‌ی دوێنێ مامۆستا مه‌لا شه‌ریف ئه‌حمه‌د حسین پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی بێلنگری قه‌زای سۆران به نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد،
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ش له مه‌راسیمێكی شایسته به ئاماده‌بوونی كارگێر‌و ئه‌ندامانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه، ته‌رمی خوالێخۆش بوو به خاك سپێردرا.
له وته‌یه‌كی دا وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران وێڕای ئاراسته‌كردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، باسی له رۆڵی مامۆستای ره‌حمه‌تی كرد له خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و چاره‌سه‌ركردنی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوره‌كه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆش ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا شه‌ریف ئه‌حمه‌د حسین پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی بێلنگرمان پێگه‌یشت، كه به درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تی ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه‌و وه‌ك ئه‌ندامێكی دڵسۆزیش به‌رده‌وام له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی زانایان بووه، به‌و بۆنه‌وه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كهسو كاری ده‌كه‌ین‌و له‌خوای گه‌وره‌ش داواكارین خوالێخۆش بوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
( قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ).
لقی سۆرانی یه‌كێتی
زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
|