ئامادەکردنی لقی سلێمانی زانایان رِۆژی 31_ 5 _ 2016 لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌هاوكاری تۆرِی ده‌روازه‌ی چاكه و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی له‌پێشوازی مانگی رِه‌مه‌زان دا كۆنفرانسێكی بۆبه‌شێك له ووتارخوێنه‌كانی شاری سلێمانی سازدا.سه‌ره‌تای مه‌راسیمه به‌چه‌ندئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆزده‌ستی پێكرد پاشان ووتاری هاوبه‌شی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدون غه‌ریب به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف خوێندرایه‌وه له‌ووتاره‌كه‌یدا سوپاسی تۆرِی ده‌روازه‌ی چاكه‌ی كردبۆئه‌وهه‌مه‌ئاهه‌نگیه‌ی له‌م كۆنفراسه‌دائه‌نجامی داوه له‌هه‌مان كات دا سوپاسی سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی كردكه‌له‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان دا رِۆڵێكی به‌رچاویان دیوه له‌رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌به‌شێكی تری ووتاره‌كه‌یدا باسی له‌ئه‌ركی پیرۆزی مامۆستایانی ئایینی كردله‌مزگه‌وته‌كاندابه‌تایبه‌ت له‌مانگی رِه‌مه‌زاندا كه‌خه‌لكانێكی زۆرتررِوله‌مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن پێویسته مامۆستایان به‌گیانێكی هه‌ست كردن به‌لێپرسراوێتیه‌وه ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن وپابه‌ندی سه‌رجه‌م یاسا‌و رِێنماییه كان بن . دواتر به چوارتوێژینه‌وه‌ی به پێز له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له مامۆستا خیرالله كاسكه‌یی و دكتۆربختیارتاڵه‌بانی و دكتۆر محمدعبدالله پێنجوینی و مامۆستا فاروق رِه‌سوڵ یه‌حیا كۆنفرانسه‌كه درێژه‌ی به‌دانیشتنه‌كه‌ی دا‌و له‌كۆتاییشدا ئاماده‌بوان به‌پرسیارو سه‌رنجه‌كانیان كۆنفرانسه‌كه‌یان زیاترده‌وڵه‌مه‌نتركرد و كۆتایی به كۆنفرانسه‌كه‌هات |