به‌ناوه خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به رازیبوون به قه‌ده‌ری خوا، هه‌واڵی وه‌فاتی گه‌وره‌ی زانای کورد دکتۆر مصطفی زه‌ڵمیمان پێگه‌یشت، که کاتژمێر یه‌کی شه‌وی 4/6/2016 به نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد، به‌مه‌ش جیهانی ئیسلامی به گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی گه‌ور زانایێکی گه‌وره‌ی بواری شه‌رع و یاسای له ده‌ستچوو.
دکتۆر مصطفی وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ریایێکی مه‌زنی شه‌رع و یاسا بوو، خاوه‌نی چه‌ندین تێڕوانینی تازه‌و تێگه‌یشتنی نوێ بوو له بواری فیقهی ئیسلامی و راڤه‌ی ده‌قه یرۆزه‌کانی قورئان و فه‌رمووده، که هه‌ندێكجار پێشبینی زۆر وردی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌کانی سه‌ر هه‌ندێك چه‌مك و مانای قورئانی.
وه‌کو یه‌کێتی زانایان شانازی ده‌که‌ین که خوای گه‌وره شانازی ئه‌وه‌ی پێ به‌خشین ببینه هێڵی لێكنزیکخستنه‌وه‌و سه‌ردابیکردنی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، که بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌زهه‌ر به شانازییه‌وه خه‌ڵاتی فه‌خرو رێزلێنان پێشکه‌شی ئه‌و گه‌وره زانایه‌ی کورد بکات.
لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و ته‌واوی دۆستان و خۆشه‌ویستانی ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی خزم و که‌سو کاری مامۆستای ناوبراو، له خوای گه‌وره داواکارین سه‌بووریان بدات و، مامۆستاش بکاته غه‌ریقی ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی.
إنّا للهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُوْنَ
مه‌کته‌بی ته‌نفیزی
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان |