وه‌ك لای هه‌موومان ڕوون و ئاشكرایه له ناو دوازده مانگدا خوای گه‌وره مانگێكی دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان تێیدا به ڕۆژو ببن و عیباده‌تی زۆر له‌و مانگه ئه‌نجام بده‌ن،هه‌ر وه‌ك خوای باڵا ده‌ست له قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا ده‌فه‌رمووێت (يا يها الذين امنوا كتب عليكم الصيام كما كتب على الذين من قبلكم لعلكم تتقون)، له‌و ئایه‌ته‌دا بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت كه خوای میهره‌بان ئه‌مر به ئیمانداران ده‌كات كه به ڕۆژووبن، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی بكه‌م،دوو ڕۆژ پێش مانگی ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ل چه‌ند برایه‌ك باسی مانگی ڕه‌مه‌زانمان ده‌كرد به‌وه‌ی كه ئه‌م ساڵ پێده‌چێت كه‌ش وهه‌وا زۆر گه‌رم بێت و ڕۆژوو گرتن تۆزێك زه‌حمه‌ت بێ،ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی هاوینه‌و گه‌رمایه‌كی توند ڕووی له كوردستان و زۆربه‌ی وڵاتان كردووه،یه‌كێك له‌و برایانه كه ڕۆژانه ئیشی كرێكاری ده‌كات به حه‌ماسه‌ته‌وه وتی(وه الله من فشه‌م به مانگی ڕه‌مه‌زان دێت) !،ئه‌وانه‌ی كه له‌وێ ئاماده‌بوون خه‌ریك بوو قسه‌ی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر بكه‌ن،منیش وتم كاكه بوه‌ستن بزانین ئه‌و به‌ڕێزه مه‌به‌ستی چیه له قسه‌كه‌ی،ئه‌و گه‌نجه موسڵمانه،وتی(به‌هه‌ڵه له قسه‌كه‌م تێمه‌گه‌ن،من په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ستی دایك و باوكێكم كه له زه‌مانی ژیانی گوندی كه ئه‌و كاته وه‌كو ئێستا ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ها پێش كه‌وتوو نه‌بوو ،ئامێری فێنك كه‌ره‌وه‌ی وه‌ك سبلیت و موبه‌ریده هه‌بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له وه‌رزی چله‌ی هاوین به‌ڕۆژوو ده‌بوون و كاری دروێنه‌و شتی تریان ئه‌نجام ده‌دا،به‌ڵام چونكه به ڕاستی له‌خوا ترس بوون ئاماده نه‌بوون ڕۆژوو وهكانیان بشكێنن،گالچتهیان به گه‌رمای هاوین ده‌هات ،ئه‌و گه‌نجه موسڵمانه به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كانی و وتی(بۆیه منیش له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێم فشه‌م به مانگی ڕه‌مه‌زان دێت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه له گه‌رمای هاوین باب و باپیرانمان به‌ڕۆژوو ده‌بوون،ئه‌ی چۆن بترسم كاتێك كه به ڕۆژوو ده‌بم و دوای بڕۆم بیشكێنم ئه‌ی منیش كه‌سێكی موسڵمان نیم؟ نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژووه‌كه‌م ناشكێنم ئه‌گه‌ر له كاریشدابم).
جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه به‌و فتوایه‌ی یه‌كێتی زانایان بكه‌م كه ئه‌م ساڵ له فتوایه‌كدا ڕایگه‌یاندووه ئه‌وانه‌ی ئیشی كرێكاری ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه ڕۆژوو نه‌گرن له‌كاتێكدا گه‌ر له‌ناو كار دابوون و تێنوێتی یان برسیه‌تی زۆری بۆهێنان.
له‌كۆتایی ئه‌م كورته نویسنهمدا داوا له خاوه‌نی هه‌ردوو دونیا ده‌كه‌م كه سه‌برو ئارامی به برا كرێكاره‌كانمان ببه‌خشێت و خۆ ڕاگریان بكات له‌سه‌ر ڕۆژوو نهشكاندنیان.
Kocherali89@yahoo.com |