رۆژی یەکشەممە 19/6/2016 شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد. لە سەرەتای دیدارەکە دکتۆر عەبدوڵا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای پیرزۆبایی رەمەزان، پیرۆزبایی زانایانی ئاینی ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، بەتایبەتی کە بووەتە جێگەی متمانەی ئەندامانی دواهەمین کۆنگرەکەیان، هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی زانایان تیشکی خستە سەر رۆڵی یەکگرتوو و ئەمینداری گشتی لە نواندنی رێزو حورمەتی بۆ زانایانی ئایینی و پشتیوانیکردنی. هەروەها سەرۆکی زانایان رۆڵی یەکگرتووی ئیسلامیان بە گشتی بەرز نرخاند لەو رووداوانەی لە گۆرەپانەکە روویانداوەو، کە هەمیشە هەولیانداوە حەکیمانە عامیلی خیر بن بۆ چاککردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی رۆڵی ئەمینداری گشتی بەرز نرخێندرا لەو شەرە راگەیاندنەی لەم دواییانە لە نێوان پارتی و گۆڕان دروست بوو، کە ئەمینداری گشتی لە رێگەی پەیامەکەی توانی رۆڵێکی کارا ببینێت لە هێورکردنەوەی شەڕی راگەیاندن، بەتایبەتی لەم دۆخەی هەرێمی کوردستان پێویستە هەموومان کار بۆ ئاشتەوایی لێك نزیکخستنەوە بکەین، چونکە کوردستان لە دۆخێکی ناخۆشی ئابووری و شەڕێکی قورس دایە، ئەرکی هەمومانە کار بۆ هێمنی و ئاشتیو ئارامی بکەین. دەربارەی رۆڵی زانایانی ئایینیش سەرۆکی زانایان گووتی: ئێمە هەمیشەو لە سەردانی هەموو حزبو لایەنە سیاسییەکانمان رامانگەیاندووە کە تەدەخولی کاری پیشەیی زانایانی ئایینی نەکەن، چونکە پێویستە هەموو لایەك پارێزگاری لە سەربەخۆیی پێگەی زانایانی ئاییینی بکەین، پێویستە زانایانی ئایینی لە کاتی ئەداکردنی پیشەکەیان سەربەخۆ بنو نەچنە ژێر کاریگەری هیچ حزبو لایەنێك چونکە ئەوان نوێنەری گشتی خەڵكن، بەلام لە دەرەوەی پیشەکەیان ئەوانیش بۆ خۆیان ئازادن وەك هەر تاکێکی ئەم وڵاتە. لهلایهن خۆیهوه ئهمینداری گشتی یهكگرتوو وێڕای پێشوازی گەرمی شاندی یەکێتی زانایان و سهرهڕای پیرۆزبایی مانگی ڕهمهزانی پیرۆز ڕۆڵی زانایانی ئایینی له كۆمهڵگهی كوردیدا بهرزنرخاند و گووتی: یهكێتی زانایان ههر له سهرهتاوه له بۆ پهیامی خێر دروستبووه و لهسهر خێر هاتۆته ئاراوه و یهكێتی زانایان ئهركیهتی بێلایهنی خۆی بپارێزێت و گوتیشی پاراستنی بێلایهنی كارێكی ئاسان نییه، یەکێتی زانایان ههوڵی خۆیان داوه و ئهو ههوڵانهش ڕهنگدانهوهی خۆی ههبووه. ئهمینداری گشتی ڕایگهیاند: ئێمه به ئهركی خۆمانی دهزانین خزمهتی زانایانی ئایینی بكهین و گوتی: چ شهرهفێك لهوه گهورهتره كه بهلای ئێمهوه كوردایهتی دینداریه و دینداریش كوردایهتیه. هەروەها ئاماژهیدا به گرنگی پاراستنی یهكڕیزی كه له ئێستا و ڕابردوودا یهكێتی زانایان بهشێكی گرنگ بوون له پاراستنی یهكڕیزی. داواشی کرد هەموو لایەك هەوڵی خۆیان بدەن بەتایبەتی زانایانی ئایینی تا بکرێت ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان هێور بکرێتەوە، ئەوانیش لەم رێبازی هێمن کردنەوە بەردەوام دەبن. شایانی باسە شاندەکە پێك هاتبوو لە هەر یەك لە مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی زانایان و شێخ عەبدولباسیت بالیسانی و مەلا جەعفەر گوانی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مەلا دڵشاد گەڵاڵی پەیوەندییەکانی یەکێتی زانایان. |