مامۆستا مەلا عەبدولکەریم کۆچی دوایی کرد

شەوی یەکشەمە 4/9/2016 مامۆستا مەلا عەبدولکەریم ئیبراهیم ئەندامی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.


مامۆستای ناوبراو کەسێکی زانا بوو لە فیقهی ئیسلامی، هەروەك کەسێکی هێمن و لەسەرەخۆ بوو، ماوەی زیاتر لە دە ساڵ ئەندامی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بوو، هەمیشە ئامادەکی کارو لێکۆڵینەوەی فەتواکانی تێدا بوو، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە مامۆستا بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی دەوام بکات، دواجار دڵی گەورەی لە لێدان کەوت.


لە خوای گەورە داواکارین بیخاتە ژێر رەحمەتی خۆیی و، بە ناوی یەکێتی زانایانەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین، بەتایبەتی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەرێزەکەیان دەکەین و، لە خوا دەپاڕێینەوە سەبووریانبدات.


إنّا لله وإنّا إليه راجعون