به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ته‌له‌فزیۆنی (NRT): (ڕۆژی ٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەلایەن لێپرسراوانی ئاسایش و پۆلیسی گومرکی ئەو دەروازە نیودەوڵەتییەوە، ١٦ هەزار و ٥٠٠ چوجک بە زیندووی سوتێنراون بێ ئەوەی هیچ پشکنینێکی ڤێتەرنەریان بۆ بکرێت). له‌و باره‌وه لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له فه‌توایه‌کدا له رۆژی 11/9/2016 روونی ده‌کاته‌وه که:
(بێگومان له رووی شه‌رعییه‌وه به هێچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه هیچ گیانه‌وه‌رێك به زیندوویی بسووتێندرێت، چونکه عه‌بدوڵای کوڕی مه‌سعوود ده‌گێڕێته‌وه جارێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت بینی گوندێکی مێرووستانمان سووتاندووه فه‌رمووی: (إنّه لا ينبغي أن يعذّب بالنّار إلاّ ربّ النّار). رواه أبو داود، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (لا تعذّبوا بعذاب الله) رواه البخاري. به گوێره‌ی ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك سووتاندنی گیانداران به زیندوویی دروست نییه، چونکه جگه له خولقێنه‌ری ئاگر که‌س بۆی نییه ئاگر بۆ سزادان به‌کاربێنێت. ده‌کرا ئه‌گه‌ر دوای پشکنین ده‌رکه‌وتبایه که ئه‌م جوجه‌ڵانه زیانی بێگومانیان هه‌یه، به شێوازێکی تر له ناویان ببه‌ن، نه‌ك ئاگر به‌کار بێنن. |