مه‌لا سید صد ی‌ق كه‌پرانی ، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی {مامۆستا مه‌لا عبدالله فه‌رهادی}، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سه‌ر له ئێواره‌ی 7/10/2010 ،له‌مزگه‌وتی مه‌لا عبدالله فه‌رهادی ، له ڕۆژی كۆتایی پرسه‌كه‌یدا،هه‌ڵسا به‌سازدانی مه‌ڕاسیمێكی ڕێزلێنان، بۆ ڕوحی پاكی مامۆستای خوالێخۆشبوو، وه‌ك وه‌فایه ك بۆ خزمه‌ته به‌رچاوه‌كانی مامۆستای مه‌رحوم ، له هه‌مبه‌ر خزمه‌تكردنی ئاین و، خاك و،نیشتیمان و، وولاته‌كه‌ی.
شایه‌نی باسه ، له‌دوای خوێندنی چه‌ند ئایه تێك له قورئانی پیرۆز،به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی { مامۆستا مه‌لا جردیس هه‌ولێری} ، ووتاری لقی هه‌ولێری یه كێتی زانایان ، خوێندرایه‌وه له‌لایه‌ن {شێخ نیاز راغب دێگه‌یی}به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌تیایدا : ئاماژه‌ی به دڵسۆزی و، ڕوله‌كانی مامۆستای مه‌رحوم كرد به تایبه‌ت له ڕیزی یه‌كێتی زانایاندا، له‌پاشان به‌ڕێز{مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی }سه‌رۆكی یه كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان،له ووته‌یه‌كیدا ، تیشكی خسته سه‌ر گه‌وره‌یی مامۆستایانی ئاینی و،به ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌كی دانا، كه ڕێز‌و حورمه‌تی مامۆستایانی ئاینی بگرن،چونكه مامۆستایان پێشه‌واو، ڕێگا نیشاند ه ری خه‌ڵكن، وه ئاماژه‌ی به‌خۆشه‌ویستی مامۆستای مه‌رحوم كرد به‌رامبه‌ر په‌رتوك ، بۆیه جارێكیان مامۆستای مه‌رحوم ، له‌شاری كه‌ركوك به‌نیاز بوو بگه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێر ، به‌ڵام ته‌نها پاره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گیرفان دابوو، كاتێك چاوی به‌په‌رتوكێكی نایاب كه‌وت ، په‌رتووكه‌كه‌ی كڕی و، به پێیان گه‌ڕایه‌وه شاری هه‌ولێر، وه له پاشان ووتاری ڕاگرایه‌تی كۆلیژی زانسته ئیسلامیه‌كان له‌لایه‌ن {د . فائیز مه‌لا ئه‌بو به‌كر } ڕاگری كۆلیژ خوێندرایه‌وه،كه تیایدا باسی زیره‌كی و، دڵسۆزی مامۆستای مه‌رحومی كرد، وه له‌پاشان ووتارێك له‌لایه‌ن { د . ئیبراهیم شوانی } مامۆستای كۆلیژی زمان پێشكه‌شكرا ، كه به زوبانی شیعر و، په‌خشان ، ئاماژه‌ی به گه‌وره‌یی و ، شاره‌زایی و، پسپۆڕی مامۆستای خوالێخۆشبوو كرد ، وه له‌پاشان ووتاری خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو له‌لایه‌ن { م . حه‌مه ساڵح فه‌رهادی} برازای خوالێخۆشبوو خوێندرایه‌وه، كه تیایدا ئاماژه‌ی به كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی مامۆستای كۆچكردووكردو، وه سوپاسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان و،هه‌موو به‌شدار بووانی پرسه‌كه‌ی كرد ، كه ئه‌زیه‌ت و، ماندووبوونیان كێشاوه ،
|