رۆژی (11/10/2016) ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حوسه‌ینی نوێنه‌ری ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران به یاوه‌ری کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌ك له راوێژکارانی کرد.
له دیداره‌که‌دا که سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی زانایان و به‌شێك له زانایانی ئایینی ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی پێکه‌وه‌ژیان وبڵاوکردنه‌وه‌ی رۆحی ته‌بایی و برایه‌تی کرده‌وه، هه‌روه‌ك هه‌ردوولا هاوڕا بوون که پێویسته هه‌موان به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵبستن دژی تیرۆر‌و، به‌ره‌نگاری فیکری تووندڕه‌وی ببنه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه دکتۆر عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتکی سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایان باسی له رۆڵی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد، له بڵاوکردنه‌وه‌ی گیانی پێکه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و، په‌ره‌دان به بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیری قبوڵکردنی رای جیاواز.
ئه‌مه‌و هه‌ردوولا به گفتوۆکان خۆشحاڵبوون و بڕیاردرا په‌ره‌ی زیاتری پێبده‌ن و هه‌ماهه‌نگی باشتر هه‌بێت. |