دوا به‌دوایى رزگار كردنى گوندى فازلیه به‌ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و پاك كردنه‌وه‌ى له تیرۆریستانى داعش، رۆژى پێنج شه‌ممه 3/ 11 / 2016 لقى موصلى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان سمینارێكى فراوانى بۆ به‌رێز (ملا عبدالخالق على سلێمان) به‌رپرسی لقى موصل ساز كرد. له سمیناره‌كه‌دا كه مامۆستایانى ئاینى ده‌ڤه‌ره‌كه و ژماره‌یه‌كى زۆر له ریش سپى و كه‌سایه‌تى و گه‌نج لاوانى گونده‌كه ئاماده‌بوون ، به‌رپرسی لقى موصلى یه‌كێتى زانایان وێراى پیرۆزبایى كردنى له خهلگى گونده‌كه به بۆنه‌ى رزڤار كردنى فازلییه له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش، ده‌ست خۆشی كرد له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له سه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه، هه‌رها تیشكى خسته سه‌ر فیكرى تیرۆریستانى داعش و ئه‌و كرده‌وه قێزهوهنانهى ئه‌نجامیان دان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئاینى پیرۆزى ئیسلام ناگونجێن، و تأكیدى كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان پێكه‌وه به‌رده‌وام بین له دژایه‌تى كردنى ئه‌م بیره توند ره‌وو و به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ر نه‌بین به بیرى ته‌كفیرى داعش. له‌لاى خۆیانه‌وه ئاماده‌بوانى سمیناره‌كه وێراى خۆشحالیان به ئه‌نجامدانى ئه‌م سمیناره، تأكیدیان كرده‌وه له دژایه‌تى كردنى بیرى توندرهوهیى و پشتیوانى خۆیان بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه . |