ئه‌مڕۆ سێشهمه (15/11/2016) ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان عه‌زیز شێخ ره‌زا به‌رپرسی ده‌زگاو مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری به‌رپرس و ئیسماعیل عه‌بد العزیز به‌رپرسی هاوكاریه‌كانی ده‌زگا سه‌ردانی مه‌كته‌بی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و قه‌یران و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی عێراق به گشتی داهاتوون، كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆیی و شه‌ڕی تیرۆر ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه، ئه‌وه سه‌رباری ئاواره كورده‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی خه‌ڵكی كوردستانی قورس‌تر كردووه به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان له نێوا قه‌یرانێكی ئابووری سه‌خت دایه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كێشه‌كان زیاتر بوونه، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆرتر ئاواره رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، له به‌رامبه‌ردا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان زۆر به سستی ده‌ڕوات.
لێره‌وه باس له ئه‌رك و رۆڵی رێكخراوه خێرخوازییه‌كان كرا، كه ده‌توانن بۆشاییه‌كی گه‌وره پڕ بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وێڕای چاكه‌ی دونیایی، پاداشت و خێری قیامه‌تیشی تێدایه.
شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر كار‌و ئه‌ركه‌كانیان، كه چۆن به شه‌فافانه كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها چۆن له پێناوی گه‌یاندنی كۆمه‌كی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوو پێویست خۆیان ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسی گه‌وره‌وه، كه چه‌ندان جار مه‌رگ له بناگوێیان نزیكتر بووه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دكتۆر عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ستایشی رۆڵی خێرخوازانه‌ی ده‌زگای بارزانی كرد‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ئێستا متمانه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵكی كوردستانیان وه‌ده‌ستهێناوه له داهاتووشدا له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن، چونكه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن یه‌ك له پیرۆزترین كاره‌كانه.
له كۆتاییدا هه‌ردولا كۆكبوون كه له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام دابن، بۆ ئه‌وه‌ی توانای زانایانی ئایینیش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ كاری خێرخوازی سوودی لێوه‌بگیرێت.
شایانی باسه هه‌ر یه‌ك له مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و مه‌لا فكری سیتكانی ئیداره‌ی ته‌نفیزی، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون. |