یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی بۆ شێخ مادیح نه‌قشبه‌ندی دوپاتده‌كه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له كوردستان، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی نامه‌یه‌كی پشتیوانی بۆ به‌ڕێز شێخ مادیحی نه‌قشبه‌ندی نارد‌و، دواتریش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به یاوه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، چه‌ند زانایه‌كی ئایینی، سه‌ردانی خانه‌قای (شێخ عوسمان سیراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی)یان له گوندی باریكه‌ی نزیك شاری سلێمانی كرد و له‌وێ سه‌ردانی شێخ مادیح شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندیان كرد‌و، له دیدارێكدا، مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی لێكردنی، هه‌موو پشتیوانی یه‌كێتی زانایان‌و، زانایانی ئایینی بۆ دكتۆر شێخ مادیح و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌ربڕی، چونكه ئه‌وان سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها موریدیان هه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی بهرزنو، له مێژووشدا وه‌ك خانه‌واده‌ی شێخانی ته‌وێڵه‌و بیاره و باخه‌كۆن توانیوانه خزمه‌تێكی زۆر به خه‌ڵكی كوردستان بكهنو، ده‌یان مرۆڤی پاك‌و خواناس‌و هه‌ست ناسكی كوردیان په‌روه‌رده كردووه، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ش خانهقاكانیان مه‌ڵبه‌ندی زانست‌و، شوێنی پێگه‌یاندنی زانا‌و عالمانی كورد بووه، ئێستاش پێویستمان به‌وه هه‌یه، كه هه‌موومان پێكه‌وه خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان‌و، دۆزی كورد بكه‌ین‌و، به هه‌موو دونیای رابگه‌یه‌نین، كوردستان مه‌ڵبه‌ندی ئیسلامپهروهریو دیندارییه‌و، هه‌موو ره‌نگه‌كان به ئازادی له كوردستان دهژینو، ده‌بێ كاریش بكه‌ین، ئه‌و مزگهوتو خانه‌قاو تهكیانهی به تۆپ‌و شۆفهڵو بۆمبی دوژمنان خاپوور كراون، به زیكر‌و خواناسی‌و عیبادهتو عیلم ئاوه‌دانی بكه‌ینه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه شێخ مادیح نه‌قشبه‌ندی زۆر خۆشحاڵ بوو به‌م سه‌ردانه‌و، گووتی: به‌ڕاستی دڵخۆشتان كردم، هیوادارم بتوانین هه‌میشه ئه‌و هاموشۆو سه‌ردانانه‌مان هه‌بێت، له هه‌ر ده‌رفه‌تێكیش بۆم بكرێت، دێمه هه‌ولێرو سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م، ئێمه هه‌میشه خزمه‌تكاری عوله‌ماو زانایان بووینه‌و، هه‌وڵیشده‌ده‌ین هه‌روا بین‌و، سۆفی‌و موریدهكانیشمان هه‌میشه بۆ رێزگرتن له زانایان‌و خزمه‌تكردنیان نه‌سیحه‌ت كردوونه، هاتنی ئێوه بۆ من زۆر گه‌وره‌یی بوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو قسه‌كانی ئێوه‌ش دامه‌و، ته‌ریقه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌بێت شته‌كی بێ بنه‌ماو بێ خێره، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه هه‌میشه خزمه‌تكاری عوله‌ما بووینه، قسه‌و گوفتاره‌كانی ئێوه‌ش زۆر دڵخۆشیان كردم‌و، قسه‌كانتان له ئاست ههستكردنتانه به به‌رپه‌رسیارێتی دین‌و وڵاتمان.
شایانی باسه له‌م دیداره‌دا جه‌نابی شێخ ناسیح نه‌قشبه‌ندی كوری حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سیراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی كه براگه‌وره‌ی دكتۆر.شێخ مادیح نه‌قشبه‌ندیه ئاماده‌بوو.
|