دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 16/11/2016 نوسینگه‌ی گه‌رمیانی ئینستویتی بانگخوازان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان كۆنفرانسێكی یه‌ك رۆژه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێكی زۆر له زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به ناونیشانی ( كاریگه‌ری ووتاری ئاینی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان ) رێكخست
سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان مامۆستا جلال سه‌ید حه‌مه‌عه‌لی له ئینستوتویتی بانگخوازان ووتاری به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد و پاشان به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانسه‌كه ده‌ستی پێكرد كه خۆی له چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بینیه‌وه‌و ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن مامۆستا غریب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و پاشان مامۆستا محسن عبدالحمید ته‌وه‌ری دووه‌می كۆنفرانسه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد‌و پاش خوانی نیوه‌رۆش مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ته‌وه‌ری سێ یه‌می كۆنفرانسه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد‌و ته‌وه‌ری كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌ش ته‌رخانكرا بۆ تویژینه‌وه‌یه‌كی تویّژهر ئه‌ندازیار عوسمان ، ته‌واوی بابهتهكان خۆیان له پێویستی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی ده‌بینیه‌وه و جه‌ختیان له‌و بابه‌ته ده‌كرده‌وه
شایانی باسه له‌كۆتایشدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربوانی كۆنفرانسه‌كه . |